ئەمشەو فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بەچڕی بنكە و بارەگاكانی پەكەكەیان لە بناری قەندیل لە سنووری شارەدێی وەرتێ سەر بە شارۆكەی رەواندز بۆردومان كرد و بهو هۆیهوهش زیانی ئابوری بەر خانووی هاووڵاتییان دهڤهرهكه كهوتووه.
كوێستان ئەحمەد قائیمقامی قەزای رەواندز بە "وشە"ی راگەیاند "ئهمشهو 6/1/2017 فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بە مەبەستی لێدانی پەكەكە ئاسمانی كوردستانییان بەزاندوه و بۆردومانی گوند و ئاواییهكانی بناری قەندیل لە شارەدێی وەرتێ سەر بە شارۆكەی رەواندزیان كردوه و تا دوای كاتژمێر هەشتیش بۆردومانەكە بەردەوام بووه".
ئاماژهی بهوه كرد، بۆردومانەكە زیاتر له گوندهكانی كریكسان و هەیكەلی بەدرانی بووه لە سنووری شارەدێی وەرتێ، خۆشبەختانە بۆردومانەكە هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زیانێكی زۆری ئابوری بەر هاووڵاتییانی دەڤەرەكە كهوتووه و خانووی چەند هاووڵاتییەك جام و پەنجەرەكانیان شكاوه".
بە گوتەی ئەو قائیمقامە، ترس و دڵەڕاوكێی زۆر لای گوند نشینانی سنووری شارەدێی وەرتێ دروست بووە و چونكه ئهوه چەندین جارە بەهۆی پەكەكەوە ئهو سنووره بۆردومان كراوه.
لای خۆیهوه كاروان كەریمخان گوندەژۆری بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان بە "وشە"ی راگەیاند "چەند فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا ئەمشەو بەسەر ئاسمانی سیدەكان و دەڤەری برادۆست سوڕاونهتهوه و بەپێی زانیارییەكانمان هیچ بۆردومانێكیان لە سنووری كارگێڕیمان نهكردوه".
رەواندز: موڕشید برادۆستی.