له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زاندا، خواستی خه‌ڵك له‌سه‌ر كڕینی شتومه‌ك زۆر ده‌بێ بازاڕه‌كانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر قه‌ره‌باڵع ده‌بن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شى ئایار، شه‌هاب ئه‌حمه‌د قایمقامی شارۆكه‌ی كه‌لار به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، زیاتر ليژنه‌كانی قایمقامیه‌ت چالاك ده‌كه‌ین بۆ چاودێری كردنی بازاڕ و رێگری له گران كردنی شتومه‌ك.
زیاتر گوتى، نرخیان له‌سه‌ر شتومه‌ك داناوه و ڕێگه ناده‌ن خواستی خه‌ڵك بقۆزرێته‌وه.
کەلار شارێکی باشووری کوردستانه، لەسەر کەناری ڕووباری سیروان ھەڵکەوتووە.شارێکی نوێییە، تا سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بوو لە دێیەک بەناوی کەلاری کۆن کە ئێسته یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە. بەپێی ئامارە ناڕەسمییەکان ئێسته ژمارەی دانیشتووانی شاری کەلار بە زیاتر لە 226000 کەس دەخەمڵێنرێت.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی