به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله ژێر سفری سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 17 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.