یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین به‌ناوی "ZTE" به‌هێزترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌وه كه خاوه‌ن سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5Gیه و ناوازه‌ترین خێرایی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دنیا و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ZTEی چینی دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕان ئه‌مرۆ سێشه‌م حه‌وتی ئایار، نوێترین به‌رهه‌می نمایش كرد كه ناوازه‌یی و خێراییه‌كه‌ی سه‌رسامت ده‌كات.
ئه‌وه‌یش گوتراوه، ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5Gیه و خێرایی پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 2.8 گێگاهێرتزه له‌گه‌ڵ ڕامی 12 گێگابایت، هه‌روه‌ها میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایته و پاترییه‌كه‌یشی 5000 میلی ئه‌مپێره، جگه له‌وه‌یش شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه 6.47 ئینجه به ڕوونی 4K..
ZTE كۆمپانیاییه‌كی چینییه كه تایبه‌ته به دروست كردنی ئامێری ته‌كنه‌لۆجی، ئه‌م كۆمپانیایه له 1985ه‌وه دامه‌زراوه و خاوه‌نی هه‌زاران به‌رهه‌می مۆبایلی و به‌رهه‌مه ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی تره، كۆمپانیاكه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌بوو، به‌ڵام دوایین به‌رهه‌می مۆبایلێكی ناوازه‌بوو كه دنیا پێی سه‌رسامبوو.