50 كچه‌ سه‌ماكار له‌سه‌ر ته‌رمی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی سه‌ما ده‌كه‌ن

بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ كه‌ تێیدا 50 كچ ده‌رده‌كه‌ون و له‌سه‌ر سه‌قفی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل راوه‌ستاون و سه‌ما ده‌كه‌ن، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ میدیاكان له‌باره‌ی گرته‌ ڤیدیۆكه‌وه‌ بڵاویان كردوونه‌ته‌وه‌، سه‌ماكردنی ئه‌و كچانه‌، تایبه‌ته‌ به‌ رێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی وڵاتی تایوان به‌ ناوی "Tung Hsiang" كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، دوای مردنی باوكی، كوڕی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ راسپاردنی ئه‌و 50 كچه‌ و داوای لێ كردوون له‌گه‌ڵ كه‌ژاوه‌ی ته‌رمی باوكیدا له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كاندا سه‌ما بكه‌ن.

له‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، باسی ئه‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ كچه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌وه‌  بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو سه‌عات، به‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای شاره‌كه‌دا گه‌ڕاون و سه‌مایان كردووه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان گفتوگۆی دروست كردووه‌ و بووه‌ته‌ مایه‌ی راكێشانی سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕانه‌.

سه‌رچاوه‌: سپوتنیك




وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی


AM:10:59:07/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 8308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌