ئەردۆغان: لە باشیك ناكشێینەوە


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رای گەیاند كە شانبەشانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە دژی داعش و رێكخراوەكانی تری تیرۆریستی دەجەنگن و كەس باس لە بنكەی سەربازیان لە باشیك نەكات، ئەو بنكەیە لەوێ دەمێنێتەوە و تەواو.

سەرۆكی توركیا لە میانی  بەشداریكردنی لە رێوڕەسمێكی تایبەت ئەمڕۆ شەموو گوتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە كردەوەگەلی "قەڵغانی فورات" لە باكوری سووریا كرد و رای گەیاند كە پێشتر چوینە جەرابلوس دواتر راعی ئێستەش بەرەو دابق دەڕۆین و پێنج هەزار كیلۆمەتر دووجا لەژێر دەستی تیرۆریستان دەردەهێنین و دواتر ناوچەی ئەمنی رادەگەیەنین.

 ئاماژەی كرد كە چاومان لە بستێك خاكی سووریا نییە، بەڵام نزیكەی سێ ملیۆن پەنابەری سووریایی لەناو خەكەكاماندا هەن، ناوچەكە بۆ ئەو پەنابەرانە فەراهەم دەكەین، با ئەوان بگەڕێنەوە خاكی خۆیان و لەسەر زێدی خۆیان بە ئارامی بژین. 

ئەردۆغان باسی لە جەنگ ئازادكردنەوەی مووسڵ كرد و رای گەیاند كە رێگە بە داعش و هیچ رێكخراوێكی تری تیرۆریستی نادەین مووسڵ داگیر بكات و جەختی كردەوە كە بوونی هێزێكی توركیا لە باشیك وەك گرەنتی بەرگرتنی هەڕەشەی تیرۆرە لەسەر توركیا.

روونی كردەوە، شانبەشانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە دژی داعش و رێكخراوەكانی دیكەی تیرۆریستی دەجەنگین و باكەس باس لە بنكەی سەربازیمان نەكات لە باشیك، ئەو بنكەیە لەوێ دەمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی ستراتیجیەتی ناوچەی باشیك بەشێوەیەكە كە لە ئەگەری چۆڵكردنی ناوچەكە هەڕەشەی بۆسەر خاكی توركیا دەبێت.

توركیا لە مانگی ئابی بەهێزی سەربازی چووە ناو خاكی سووریا و چەند ناوچەیەكی كۆنترۆل كرد و خەریكە ناوچەیەكی ئارام وەك خۆی ئاماژەی بۆ دەكات دادەمەزرێنێت، ئەو باسی جەنگی مووسڵ لە عێراق دەكات و ماوەی مانەوەی سوپاكەی لە باشیك لە نزیك مووسڵ درێژ كردەوە، بەڵام سەرانی سیاسی عێراق و حەشدی شەعبی بەتوندی لەدژی وەستانەوە و داوای پاشەكشەی ئەو هێزەی توركیا دەكەن.

وشە/ئەنادۆڵو-و: مەحموود ئیسماعیل


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:05:00:15/10/2016




ئه‌م بابه‌ته 555 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌