له ساڵی 805ی زاینی له وڵاتی ژاپۆن، پیاوێك به‌ناوی "كۆبو دایشی" له شاره‌دێی كۆیاسان كه به یه‌كێك له گرنگترین ناوه‌نده‌كانی په‌رستن له ژاپۆن داده‌نرێ، مه‌زه‌وی "شنگۆن"ی بوودیسمی داهێنا. به‌پێی ئه‌و مه‌زه‌وه‌ی ئاینی بودا، ژنان ناكرێ و حه‌رامه باوه‌ڕ به‌و ئاینه بهێنن و ڕێگرییان لێ ده‌كرێ ببنه پێڕه‌وكاری ئه‌م ئاینه.
زیاتر له هه‌زار ساڵه، تاكه ئافره‌تێكیش ڕێگه‌ی پێ نه‌داوه بچێته نێو شوێنه‌كانی په‌رستنی ئه‌و ئاینه، راهیبه‌كانی په‌رستگه و پیاوه ئاینییه‌كانی پێڕه‌وكاری ئه‌م ئاینه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه ده‌توانن هاوسه‌رگری بكه‌ن، نه منداڵ بخه‌نه‌وه و نه تێكه‌ڵ ببن له ئافره‌تان.
كه‌ناڵی "
سی ئێن ئێن" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 1871 حكوومه‌تی میجی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ژاپۆن، مافی به راهیبه‌كانی ئه‌و مه‌زه‌وه‌ی ئاینی بودیسمدا كه هاوسه‌رگیری بكه‌ن و منداڵ بخه‌نه‌وه، به‌ڵام ڕێگری كرد له‌وه‌ی ئافره‌تان سه‌ردانی كۆیاسان بكه‌ن.
ڕێگه‌ی گه‌یشتن به‌و ناوچه‌یه به پێیه و زیاتر له دوو سه‌عات و 30 خوله‌ك ده‌بێ و ماوه‌كه‌ی حه‌وت كیلۆمه‌تره و به دارستانی چڕ و دیمه‌نی سروشتی ته‌واو دڵرفێن و تاڤگه و سه‌رچاوه‌ی ئاو ڕازێنراوه‌ته‌وه.
دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ڕێگه‌یه ده‌گه‌ینه به‌رده‌م حه‌وت ده‌روازه‌كه‌ی شاره‌دێی "كۆیاسان"، ژماره‌ی ئه‌و په‌رستگه‌یانه‌ی له‌و ناوچه‌یه هه‌ن، 117 په‌رستگه ده‌بێ و به ڕێگه‌ی شوێنه‌واری و شوێنی فرۆشتن و چێشتخانه ڕازێنراونه‌ته‌وه.
هۆكاری ڕێگری له چوونی ئافره‌تان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌م مه‌زه‌وه‌ی "تایفه"یه‌ی بودیسمدا ژنان ده‌په‌رسترێن و پله‌ی پیرۆز و باڵایان هه‌یه، بۆیه ناكرێ ئه‌وانه‌ی ده‌په‌رسترێن ببرێنه ئه‌و شوێنه‌ی كه كرداری په‌رستنی تێدا ده‌كرێت.