ته‌مه‌ن ته‌نیا شتێكه كه ناتوانرێت بوه‌ستێنرێت، به‌ڵام جیاوازه ئه‌گه‌ر له‌چاو ته‌مه‌نی خۆتدا به‌ته‌مه‌نتر ده‌ربكه‌ویت ئه‌مه‌یش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌یش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌كه‌میان بۆماوه‌ییه یان هۆكاره ژینگه‌ییه‌كان و شێوازی ژیان كه كار له له‌ش ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی پیربوون. ئه‌مانه‌ش هه‌ندێكن له‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی خێرابوونی كرداری پیربوون، بۆیه
پێویسته ئه‌م هۆكارانه بزانرێت.
یه‌كه‌م: زیان گه‌یاندن به پێست، زۆركات پیربوونی پێست به‌تایبه‌تی له ژناندا بۆ چه‌ند كارێكی هه‌ڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌ك ناته‌ندروستی له شووشتن و به‌كارهێنانی ده‌رمانی ناسروشتی و پاكنه‌كردنه‌وه‌ی پێست به شێوه‌یه‌كی دروست، به‌كارهێنانی ئه‌و نه‌رمكه‌ره‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ پێستیان ناگونجێت، كاتێك به‌رهه‌می جوانكاری ده‌كرێت باشتر وایه ئه‌و به‌رهه‌مه هه‌ڵبێریت كه ته‌واو له‌گه‌ڵ جۆری پێستدا گونجاوه وه زیاتر ئه‌و پێكهاتانه به‌كار بهێنه كه سروشتین بۆ ئه‌وه‌ی كار له پێكهاته و خانه‌كانی پێست نه‌كه‌ن.
دووه‌م: زۆر خۆدانه به‌ر تیشكی خۆر، خۆر سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ ڤیتامین D و خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه وه رێ له مه‌ترسییه‌كانی كه‌مپته‌وی ئێسك ده‌گرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر خۆدانه‌به‌ر تیشكی خۆر زیانێكی زۆر به پێست ده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی پسپۆڕانی پێست و جوانكاری، خۆدانه‌به‌ر تیشكی خۆر هۆكارێكه بۆ پیربوونی پێست، بۆیه پێویسته له‌كاتی چونه به‌ر تیشكی خۆردا دژه‌خۆری تایبه‌ت به‌كار بهێنرێت كه SPF له 30 كه‌متر نه‌بێت به‌تایبه‌تی كاتی چوونه ده‌ره‌وه له نێوان سه‌عات 10 به‌یانی تا 4 پاش نیوه‌ڕۆ.
سێیه‌م: كه‌م ئاو خواردنه‌وه، هه‌موومان ده‌زانین كه له‌ش پێویستی به بڕێكی زۆر ئاو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ بكات و ته‌ندروستی له‌ش باشتر ببێت. خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئاو هه‌روه‌ها پێویسته بۆ باشتركردنی پێست. بۆیه پێویسته رۆژانه 2 لیتر ئاو بخورێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش به شێداری بمێنێته‌وه هه‌روه‌ها ژه‌هر لاببات پێش ئه‌وه‌ی ببنه هۆی زیان گه‌یاندن به پێست و چه‌ند نیشانه‌یه‌كی تر.
چواره‌م: فشاری به‌رده‌وام، فشاری ده‌روونی و خه‌مۆكی به‌یه‌كێك له‌و هۆكارانه داده‌نرێت كه ده‌بێته هۆی پیربوونی پێست له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا. بۆیه پێویسته ژیانی رۆژانه‌دا له فشاری ده‌روونی به‌دوور بیت و زیاتر بیر له وه‌رزشكردن و رۆیشتن به‌پێ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و فشاره ده‌روونییانه‌ی كه هه‌ن زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ر له‌شدا و ببێته هۆی پیربوونی پێست.
پێنجه‌م: خواردنی خۆراكی هه‌ڵه، نه‌ك ته‌نیا ئه‌و پێكهاتانه‌ی به‌ر پێست ده‌كه‌ون به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر پیربوونی پێست هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و خۆراكه‌ی كه رۆژانه ده‌خورێت كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پێست و ته‌ندروستی پێست، بۆیه پێویسته زیاتر خۆراكی ته‌ندروست بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به گه‌نجی بمێنیته‌وه. ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به چه‌وری و شه‌كر كرداری پیربوون خێراتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی هه‌وكردن .