بڕیاره كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، له پێشانگه‌ی جیهانی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه بڕیاره ئه‌مساڵ له شاری لاس ڤێگاس ئه‌نجام بدرێ، ئۆتۆمبێلێكی زیره‌ك بخاته ڕوو، كه ده‌توانێ له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ی پێوه‌ندی ببه‌ستێ و خاوه‌نه‌كه‌ی بناسێته‌وه.
كۆمپانیای تۆیۆتا ئاشكرای كرد، ئه‌و ئۆتۆمبێله زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر مرۆڤ و پاراستنی ده‌كاته‌وه و ته‌نانه‌ت گرنگی به كاردانه‌وه‌كانی مرۆڤیش له نێو ئۆتۆمبێله‌كه ده‌دات.
تۆیۆتا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌گوێره‌ی كات و شوێنه‌كه شوفێر له ماوه‌ی گه‌یشتنی بۆ شوێنی مه‌به‌ست ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه و سیسته‌می پاراستنی ته‌واو له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا دابین كراوه و به چه‌ندان جۆری جیا جیا مرۆڤ ده‌پارێزێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه كه ئه‌و ئۆتۆمبێڵه ناوی "كۆنسپَتی ئای یوی"یه و ده‌توانرێ به ڕووناكی و ده‌نگ و ده‌ست لێدان زانیاری پێ بدرێ و كاری پێ بكرێ، هه‌ركات شوفێره‌كه سه‌ر ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر نه‌یناسێته‌وه كار ناكات و كاتێك ناسییه‌وه به‌خێرهاتنی ده‌كات.
دیزاینی ئه‌و ئۆتۆمبێله له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی كۆمپانیاكه‌وه كراوه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه و سه‌رسوڕهێنه‌ر دیزاین كراوه و ته‌واو پشت ئه‌ستووره به ته‌كنۆلۆجیا و سیستمی خودكاری تێدایه و ئاسانكاری زۆر بۆ شوفێر ده‌كات و توانایه‌كی یه‌كجار به‌هێزیشی هه‌یه.
كۆمپانیای تۆیۆتا ده‌ڵێ، گرنگ پێشكه‌وتووی ئۆتۆمبێله‌كان و به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیا نییه، ده‌بێ به تایبه‌تی ئۆتۆمبێله‌كان حیساب بۆ مرۆڤه‌كان بكه‌ن كه له نێویدان و لێی ده‌خوڕن، بۆ ئه‌مه‌ش ئۆتۆمبێلی "یوی" هه‌م باشترین ته‌كنۆلۆجیا و هه‌م باشترین سیسته‌می پاراستنی بۆ دانراوه.