به‌ڕێوه‌به‌ری سامسۆنگ ڕای گه‌یاند كه ئێسته كار له‌سه‌ر دروستكردنه‌وه‌ی گالاكسی فۆڵد ده‌كه‌نه‌وه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌یخه‌نه‌وه بازاڕه‌كان، پێشووتر به‌هۆی كێشه له شاشه‌كه‌یدا مۆبایله‌كه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس دووباره خستنه‌وه بازاڕه‌كانی گالاكسی فۆڵد ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك "دۆنگ جین كۆن" بۆ میدیاكانی دنیا ڕای گه‌یاند، دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مۆبایلی گالاكسی فۆڵد به‌هۆی بوونی كێشه له شاشه‌كه‌یدا چه‌ند مانگێك له مه‌وبه‌ر له كاته‌وه كار له‌سه‌ر دروستكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ین به‌باشترین شێوه و به كوالێتییه‌كی تازه‌تر.
ئه‌وه‌یشی گوتووه، مانگی داهاتوو به باشترین شێوه مۆبایله شاشه چه‌ماوه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه‌وه بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها گره‌نتییه‌كی ته‌واو ده‌ده‌ین به به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌كانمان كه ئه‌م مۆبایله كێشه‌ی شاشه‌ی نابێت و به‌ته‌واوتی كار ده‌كات.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.