لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه، ئه‌وانه‌ی ماڵیان له نزیك شه‌قامی قه‌ره‌باڵغ و پڕهاتوچۆیه، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشیی بیرچوونه‌وه زیاد ده‌بێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاشكرای كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی 50 مه‌تر و كه‌متر له‌و شه‌قامه پڕهاتوچۆیانه نزیك بێت، رێژه‌ی تووشبوونیان 0.7% به نه‌خۆشیی بیرچوونه‌وه زیاد ده‌كات، به به‌راوردی ئه‌وانه‌ی 300 مه‌تر زیاتر له هه‌مان جۆر ڕێگه و شه‌قامه‌وه دوورن.
رای كۆبس، شاره‌زای ته‌ندروستیی ژینگه و پیشه‌یی له ده‌زگه‌ی ئۆنتاریۆ بۆ ته‌ندروستی گشتی، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له په‌یمانگه‌ی ده‌رمانسازی له كه‌نه‌دا، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامیان داوه.
به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه كه پیسییه‌كانی هه‌وا بچێته ڕێڕه‌وی خوێن و سه‌ربكێشێت بۆ هه‌وكردن، كه وابه‌سته‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێن و ئه‌گه‌ری تووشبوونی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك شه‌كره‌یشی هه‌یه.
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پیسییه‌كانی نێو هه‌وا، ئه‌گه‌ر هه‌یه له رێی رێڕه‌وه‌كانی خوێنه‌وه بگه‌نه مێشك و كێشه بۆ مرۆڤ دروست بكه‌ن و یه‌كێك له ده‌رئه‌نجامه‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی مێشكیش، بیرچوونه‌وه‌یه و دیارترینیان ئه‌لزه‌هایمه‌ره، كه ئه‌وه‌یش سه‌رده‌كێشێت بۆ زیانگه‌یاندن به مێشك و بیركردنه‌وه و ره‌فتار و توانای چالاكییه‌كانی رۆژانه‌یش.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له 2015ـدا 47.5 ملیۆن كه‌س تووشی نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه بوون، كه به خێرایی ئه‌و رێژه‌یه به‌رز بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ زیادبوونی رێژه‌ی ته‌مه‌نناوه‌ندان و به‌ته‌مه‌نه‌كان.