ئه‌مڕۆ پێجشه‌م نۆی ئایار، وه‌فدێكی ڕێكخراوی یونسێف سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی دهوربوهری گه‌رمیانی كرد و بهڵێنیدا هاوكاری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بێت له پڕۆژه زیان لێكه‌وتوه‌كانی كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه.
سالار عه‌زیز، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان ئه‌ندازیار پێشوازی كرد له تیمێكی ڕێكخراوی یونسێف وه دواتر سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له پڕۆژه‌ی ئاوی شاره‌دێی پێبازی سه‌ر به شارۆكه‌ی كه‌لار و گوندی چاڵهڕهشیان كرد كه‌وا به‌هۆی لافاوه زیانیان به‌ركه‌وتووه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ به‌گه‌ڕخستنی پڕۆژه‌كه.
زیاتر گوتى، "تیمی ڕێكخراوی یونسێف به‌ڵینیان دا هه‌رچی له تونایاندا بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوكاری بهڕێوبهرایهتیهكهمان بكه‌ن، به‌ڕێوبه‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان سوپاسی ڕێكخراوی یونسێفی كرد كه‌وا هه‌میشه یارمه‌تی ده‌رمان ده‌بوون.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، له ئاماده‌كاریدایه بۆئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و پڕۆژانه‌ی تایبه‌ت به ئاون و زیانیان پێگه‌یشتووه به‌هۆی لافاوه‌وه نۆژه‌نیان بكاته‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی