له یه‌كێك له په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسرابوو: "ئه‌و هاوڕێیانه‌ت تاگ بكه كه گومان ده‌كه‌یت ڤیدیۆیان له كابینه‌كانی چاڤی لاند هه‌بێت". كاروان عه‌تا له كۆمێنتێكدا نووسیبووی: "من گۆرانیی زۆرم له‌و كابینانه‌دا گوتووه و هیچیشیانم لا نه‌ماوه، ئه‌رك بكێشن بۆم بنێرنه‌وه."
كاروان عه‌تا /٣٥ ساڵ/ بۆ "وشه" ئاشكرای كرد كه ده‌یان شه‌وی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له‌و كابینانه‌دا به‌سه‌ر بردووه و خۆی گوتی، "به‌س شكور بۆ خوا دانیشتنه‌كانمان پیاوانه بوون."
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی تۆماركردنی ڤیدیۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی چاڤی لاند و كابینه‌كانی و گوندی ئه‌ڵمانییان كردووه له سلێمانی، خه‌ڵكانێكی زۆر له‌و پرسه نیگه‌ران بوون و ده‌زگه‌كانی ته‌ناهیش به چڕی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
ئه‌وه هه‌ر ته‌نیا كاروان نییه گاڵته به‌و بارودۆخه ده‌كات، به‌ڵكو زۆری تریش هه‌ن ڕۆژانه له په‌یجه‌كانیانه‌وه سه‌رقاڵی تووڕه‌كردن و گاڵته‌كردنن به هاوڕێكانیان.
محه‌مه‌د ئیبراهیم /٢٩ ساڵ/ له په‌یجی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك هه‌ریه‌كه له چیا، "نه‌وژین و ماردین"ی تاگ كردووه و ده‌ڵێت، ئه‌مجاره سه‌ر بخه‌نه سه‌ر من ڕاسته‌وخۆ ڤیدیۆی ئه‌و شه‌وانه‌ی كابینه‌كانی چاڤی لاندتان له شاسوار عه‌بدولواحید وه‌رده‌گرمه‌وه و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه.
ماردین له وه‌ڵامدا بۆی نووسیوه، هه‌رچی تۆ ده‌یڵێی ئێمه ده‌یكه‌ین، به‌س وا بكه ئه‌و ڤیدیۆیایانه بڵاو نه‌بنه‌وه، ئه‌م كۆمێنتانه به ئیمۆجیی پێكه‌نینه‌وه نووسراون.
محه‌مه‌د بۆ "وشه" چیرۆكێكی تری گێڕایه‌وه، "ئێمه چه‌ند جارێك چووین بۆ چاڤی لاند، هاوڕێیه‌كمان هه‌یه یه‌ك دووجار ماوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵمان ته‌نیا مه‌شروبیشمان خواردووه‌ته‌وه، ڕۆژێك دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه ته‌له‌فۆنمان بۆ كرد و گوتمان ڤیدیۆی خۆت بینیوه له كابینه‌كان، ئیتر نه‌مانزانی چۆن گه‌یشته لامان و تووڕه‌بوون و ترسێكی پێوه دیاربوو زۆر خراپ، به‌ڵام هێورمان كرده‌وه و گوتمان تۆ دڵنیای له‌گه‌ڵ ئێمه بووی یان له‌گه‌ڵ كچ هاتووی وا ترساوی؟".
ئه‌م قسه‌وباسانه ئه‌گه‌رچی دیوه كۆمیدییه‌كه‌ی باسه‌كه‌ن، به‌ڵام دانیشتووانی سلێمانی به‌گشتی له‌و ده‌نگۆیانه نیگه‌رانن و چاوه‌ڕوانی ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانن ئه‌و ڕاستییانه‌یان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه، به‌گشتیش هه‌ركه‌س ده‌دوێنی ده‌ڵێت، "نایه‌وێ جارێكی تر چاڤی لاند و كابینه‌كان ببینێته‌وه".
عه‌تا شێخ مه‌حموود /٤٨ ساڵ/ كاسبكار له شاری سلێمانی به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، چه‌ندان جار له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵ سه‌ردانی چاڤی لاندمان كردووه، به‌ڵام ئه‌و شوێنه به ته‌واوه‌تی ناشیرین بوو به‌و ده‌نگۆیانه، وه‌ك خۆم ئاماده نیم جارێكی تر بچمه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه دوای ئه‌وه هات كه به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ و په‌رله‌مانتارانی له په‌رله‌مانی كوردستان و به‌غدا ئاماژه‌یان به به‌لاڕێدابردنی حزبه‌كه كرد بۆ بنه‌ماڵه‌یی و تێكه‌ڵاویی كاری بازرگانی و سیاسه‌ت و تاكڕه‌وی له جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌دا.
نه‌سرین فه‌ره‌یدوون /٣٣ ساڵ/ مامۆستای قۆناغی بنه‌ڕه‌تی، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند كه له ماڵی ئه‌وانیش به‌رده‌وام به‌ڕووی یه‌كدا ده‌ڵێین، ده‌بێ ئه‌و وێنانه‌ی له چاڤی لاند گیرابن له سێڵفییه‌كانی خۆیان جوانتر نه‌بن؟
زیاتر گوتی، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین جارێكی تر بچین بۆ چاڤی لاند، ئێمه خزممان هه‌یه ماڵی له گوندی ئه‌ڵمانییه، له‌و ڕۆژه‌وه هه‌ر نه‌چووه‌ته‌وه خانووه‌كه‌ی خۆیشی و ده‌ڵێ ناچمه‌وه و دایناوه بۆ فرۆشتن."
شادی نه‌وزاد ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه ئه‌و باسه‌ی ئاشكرا كرد، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند كه به نامه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه ڤیدیۆی ڕووتی بڵاو ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنێت له ره‌خنه‌گرتن له شاسوار و بانده‌كه‌ی.
ئه‌و گوتی "هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی چاڤی لاند و كابینه‌كانی ئه‌وێ و گوندی ئه‌ڵمانییان كردووه مه‌ترسییان له‌سه‌ره".
شادی به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، هه‌موو به‌ڵگه و دیكۆمێنتێكی داوه به دادگا و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه دۆسیه‌كه یه‌كلا بكه‌نه‌وه. وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد، "نامه‌وێ هیچی تر بڵێم و پێش ڕووداوه‌كان بكه‌وم، با دادگا بڕیار بدات".
ئاسایشی سلێمانی له دواین ڕاگه‌یاندنی خۆیدا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵێكی ڕێكخراویان له‌ناو نه‌وه‌ی نوێ شكست پێ هێناوه له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس ده‌كرێن، هاوكات زیاتر له ٢٠ كه‌سی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌یان گرتووه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.
پێشتر ڕاگه‌یانرابوو كه كامێرای چاودێری له كابینه‌كانی چاڤی لاند دۆزراونه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سكرتێره‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید گیرابوو.
"وشه" پێوه‌ندیی به كازم فاڕووق گوته‌بێژی نه‌وه‌ی نوێ و سێ په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه‌وه كرد، به‌ڵام هیچیان ئاماده‌ی قسه‌كردن نه‌بوون له‌وباره‌یه‌وه.
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال