له شه‌وی كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی توركیادا، چه‌ند پله‌دارێكی سه‌ربازی هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌ردۆغانیان داوه، به‌ڵام پلانه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
له لێكۆڵینه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نه‌هێستنی تیرۆر و تاوانی رێكخراوی سه‌ر به نوێنه‌رایه‌تیی گشتی ئیستانبوڵ، ڕوون بووه‌ته‌وه كه عه‌قید عه‌لی ئه‌قتورك و مقه‌ده‌م داود ئۆگوم، سه‌رۆكایه‌تیی گرووپێكیان كردووه و شه‌وی هه‌وڵی كوده‌تاكه، كه رووه‌و ناوچه‌ی مارمرێسی ویلایه‌تی مۆگلا چوون، به مه‌به‌ستی تیرۆركردن و كوشتنی ئه‌ردۆغان، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له نه‌قیب عه‌بدوڵا یه‌تیك و رائید ئه‌حمه‌د غۆزل و ره‌قیبی یه‌كه‌م مه‌سعوود فورات و نه‌قیب فه‌ره‌یدوون جۆبان له پێوه‌ندیدا بوون كه هه‌ڵاتبوون بۆ یۆنان.
له گه‌ڕانه‌وه بۆ پێوه‌ندییه‌كانیان، عه‌قید عه‌لی ئۆقتورك، سێ پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا یه‌تیك له سه‌روه‌ختی ئێواره و شه‌وی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌دا ئه‌نجام داوه، ته‌له‌فۆنێكیشی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د غوزل كردووه، له كاتێكدا مقه‌ده‌م داود ئۆگوم، 12 ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ل یه‌تیك و دوو پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جۆبان كردووه و جارێكیش له‌گه‌ڵ مه‌سعوود فورات.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ دادگای یۆنان له‌م مانگه‌دا، بڕیارێك له باره‌ی ئه‌و پله‌داره سه‌ربازییانی توركه‌وه بدات كه ده‌ستبه‌سه‌رن له‌و كاته‌وه‌ی دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه، به‌ره‌و ئه‌و وڵاته رایان كردبوو.
ناوه‌ڕاستی یۆلیۆی 2016، هه‌وڵێكی كوده‌تا بۆ رووخاندنی حكوومه‌تی ئاكپارتی درا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئاك پارتی و به‌رپرسانی ئه‌و حزبه، گویله‌ن و بزووتنه‌وه‌كه‌ی به تۆمه‌تباری ئه‌و هه‌وڵه دانا.