به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی قایمقامیه‌تی هه‌ولێر، هه‌ستان به سزادانی فرۆشگه (حانووت)ی 14 قوتابخانه، به هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی خواردن و خواردنه‌وه‌كان و پابه‌ندنه‌بوونیان به مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، ئاری ئاغۆك، به‌رپرسی ژینگه و ته‌ندروستی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و ئه‌ندامی لیژنه‌ی قایمقامیه‌تی هه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاند، به هۆی گرانكردنی نرخ و پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن فرۆشگه‌ی 30 قوتابخانه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر، له وه‌زاره‌ت هه‌ستاین به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك، به‌ناوی لیژنه‌ی فرۆشگا‌كان و به هاوكاری له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی قایمقامیه‌ت و لیژنه‌ی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی چاودێری بازرگانی، دوای دڵنیابوونه‌وه هه‌ستان به سزادانی فرۆشگه‌ی 14 قوتابخانه و به‌ڵێننامه پێ پڕكردنه‌وه‌یان.
ئاری ئاغۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه داوایان له فرۆشگه‌ی قوتابخانه‌كان كردووه، له‌مه‌ودوا تابلۆی نرخ له‌سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌كان هه‌ڵبواسن و به پێچه‌وانه‌وه مۆڵه‌ته‌كانیان لێ ده‌سه‌نرێته‌وه.
هه‌ولێر- هێمن ره‌فیق