به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه بڕیارە سه‌عات 2:30 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینى 10ى ئایار، ئاسایشی سلێمانی ددانپێدانانی ئەو كەسانە بڵاو بكاتەوە كە لەسەر كەیسی پەرلەمانتار شادی نەوزاد گیرابوون.
هه‌ر بەپێی زانیارییەكانی "وشه" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینى لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاسایشی سلێمانی ددانپێدانانی ئەو كەسانە بڵاو دەكاتەوە كە لەسەر كەیسی پەرلەمانتار شادی نەوزاد گیرابوون.
شایه‌نى باس كردنه پێشتر ئاسایشی سلێمانی له دواین ڕاگه‌یاندنی خۆیدا ڕای گه‌یاندبوو، كه هه‌وڵێكی ڕێكخراویان له‌ناو نه‌وه‌ی نوێ شكست پێ هێناوه له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس ده‌كرێن، هاوكات زیاتر له ٢٠ كه‌سی ئه‌و جووڵانهوهیهیان گرتووه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.
پێشتر ڕاگه‌یانرابوو كه كامێرای چاودێری له كابینه‌كانی چاڤی لاند دۆزراونه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سكرتێره‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید گیرابوو.
ڕۆژی 25ـی نیسان، شادی نەوزاد ئەندامی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، پەرلەمانتارانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە بە بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆ و تۆمەت و ڤیدیۆی دروستكراو، هەروەها ڤیدیۆیەكم بۆ نێردراوە لەگەڵ نامەیەك، لە نامەكەدا نووسراوە چاوەڕوانی بڵاوكردنەوەی فیلمی ڕووتی خۆت بە.