ڕاپۆرتێك ئاشكرای ده‌كات، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ته‌واوی ئاڵووده‌ی یارییه ڤیدیۆییه‌كان بوون و زۆرینه‌ی ڕه‌هایان یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له مۆبایله‌كانیان بوونی هه‌یه، ساڵانه‌یش ڕێژه‌ی تووشبووان به ئاڵووده‌بوونی ئه‌م دیارده‌یه ڕووی له زیادبوونه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه ئێسته به به‌راورد به ساڵی ڕابردوو 20%ی به‌كارهێنه‌رانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان زیادی كردووه، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی ئێسته‌یش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2015 زیاتر له 85% زیادی كردووه.
ئه‌م داتا و زانیارییانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی پرۆگرامه‌كانی خۆشگوزه‌رانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه دراوه، زۆرێك له خێزانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان كێشه‌یانه، چونكه زۆر خه‌ریكی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانن و پێویستیشیان به پاره‌ی زۆره تا به‌رده‌وام به‌و یارییانه بده‌ن.
به گوێره‌ی داتاكان ئه‌مه‌ریكییه‌كان له 2018 بڕی 43.4 ملیۆن دۆلاریان له كڕینی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و پێدوایستییه‌كانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و ئامێره زیره‌كه‌كان خه‌رج كردووه.
زیاتر له 65%ی گه‌نجانی
ئه‌مه‌ریكا كه ژماره‌یان ده‌گاته 164 ملیۆن كه‌س خه‌ریكی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان، له‌و ڕۆژه‌یه‌یش 60%یان حه‌ز به ئه‌نجامدانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له مۆبایله زیره‌كه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی تریش له ڕێی كۆمپیوته‌ر و لاپتۆپه‌وه یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌كه‌ن.