ئەگەر قژت چەورە ئەم پێكهاتانە بەكار بهێنە

:: PM:03:56:11/05/2019 ‌

قژ جوانییەكی سروشتی بە مرۆڤ دەدات رەنگە بڕێكی زۆر پارە بەفیرۆ بدرێت كاتێك تەنیا بیر لە تەندروستی قژ دەكرێتەوە بۆ ئەوەی خاوتر و بریقەدارتر و جوانتر دەربكەوێت. بەڵام ئەو كەسانەی كە قژیان چەورە بەردەوام تاڵەكانی قژیان بە پێستی سەریانەوە نووساوە ئەمەش بۆ بەرهەمهێنانی برێكی زۆر چەوری پێستی سەر دەگەڕێتەوە . چەندان چارەسەر هەیە كە چەوری پێستی سەر كەم دەكاتەوە و تەندروستی قژ باشتر دەكات. 

یەكەم: بەشێوەیەكی تەندروست قژت بشۆ، لەكاتی بەكارهێنانی شامپۆدا باشتر وایە ئەو شامپۆیەی بەكاری دەهێنیت تایبەت بێت بە جۆری قژەكەت و لەكاتی شووشتندا زۆر بەهێواشی پێستی سەر بشۆیت بۆ ئەوەی ئەو چەورییەی لە پێستی سەردا هەیە بڕوات، هەرگیز نینۆك بەكار مەهێنە بۆ شووشتنی قژ و پێستی سەرت چونكە وادەكات بڕێكی زیاتر رۆن بەرهەم بهێنێت، باشتر وایە ئاو زۆر بەكار بهێنرێت لەكاتی شووشتنی سەردا بۆ ئەوەی قژ بەتەواوی پاك ببێتەوە.

دووەم: لیمۆ، بەشێوەیەكی سروشتی لیم ‌و دەتوانرێت وەك سركە بەكار بهێنرێت بۆ رێكخستنی pH پێستی سەر، بڕێكی باش كانزا و ڤیتامین بە پێستی سەر دەگەیەنێت. پێویستە ئاوی دوو لیمۆ لەگەڵ دوو كووپ ئاودا تێكەڵ بكرێت پاشان سێ كەوچكی چا هەنگوینی بۆ زیاد بكە، دواتر بۆ پێستی سەر و قژت بەكاری بهێنە بەباشی پێستی سەرتی پێ بشێلە و دواتر بە ئاوی شیلەتێن بیشۆ.

سێیەم: ئەو بەرهەمانە بەكار بهێنە كە تایبەتە بە قژی چەور، پێویستە ئەو شامپۆیەی كە رۆژانە بۆ قژت بەكاری دەهێنیت تایبەت بێت بە جۆری قژەكەت كە ئایا وشكە یان چەور. ئەگەر ئەو شامپۆیەی بەكاری دەهێنیت زیاتر دەبێتە هۆی چەوركردنی قژت، ئەوە باشتر وایە جۆری شامپۆكە بگۆڕیت یان شامپۆی منداڵ  بەكار بهێنرێت چونكە هیچ پێكهاتەیەكی تێدا نییە وادەكات قژت زووتر ئارەق بكات، ئەمەش دەبێتە هۆی  ئەوەی زووتر قژت بشۆیت و چەوری كەم دەكاتەوە.

چوارەم: ماسكی هێلكە، یەكێكی تر لەو چارەسەرە سروشتییانەی كە بەكار دەهێنرێت بۆ قژی چەور ماسكی هێلكەیە. تەنیا پێویستت بە نیو كووپ سپێنەی هێلكە دەبێت پاشان قژت تەڕ بكە و بۆ قژت وەك ماسكێك بەكاری بهێنە و بۆ ماوەی 20 خولەك بەجێی بهێڵە و بەشامپۆیەكی سووك دواتر قژت بشۆ. دەتوانرێت هەفتەی دووجار ئەم ماسكە بەكار بهێنرێت بەم شێوەیە بەرهەمهێنانی چەوری پێستی سەر كەم دەكاتەوە و رێ لە چەوربوونی قژ دەگرێت.
 



وشە - ئاوات ئازاد