ئەم گیراوەیە زۆر باشە بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش، چونكە بڕێكی زۆر كەم كالۆری تێدایە لە چوار پێكهاتەی زۆر گرنگی تەندروست پێكدێت وە پێكهاتەكان وەك خەیار و زەنجەفیل و لیمۆ و نەعناع . لێرەدا بە روونی باس لە پێكهاتەی هەریەك لەم خۆراكە سروشتییانە دەكەین و پاشان چۆنیەتی
بەكارهێنانی دەخەینە روو.
یەكەم: لیمۆ، لیمۆ بڕێكی زۆر ڤیتامینی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین C كە لە هەموو میوە مزرەكاندا هەیە، لیمۆ هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B وB1 . سەرەڕای ئەوەش مەگنیسیۆم و كالیسیۆمی تێدایە كە پێویستن بۆ كاركردنی لەش بەشێوەیەكی گونجاو. لیمۆ چەندان سوودی تری هەیە بۆ لەش وەك:
یارمەتی چاكبوونەوەی برین دەدات، ئاستی شەكری خوێن رێكدەخات، سیستمی بەرگری بەهێز دەكات، یارمەتی لابردنی ژەهری لەش دەدات و لیمۆ زۆر پێویستە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییە درمییەكان وەك هەڵامەت و نەخۆشیی سییەكان، هەوكردنی سییەكان و ناڕێكی هەناسەدان، زۆر نەخۆشی تر.
دووەم: زەنجەفیل، زەنجەفیل زیاتر وەك بەهاراتێك بەكار دەهێنرێت هەروەها چەندیان پێكهاتەی گرنگی تێدایە و بۆ چارەسەركردنی چەندان نەخۆشی سوودبەخشە، هەروەها یەكێكە لەو خۆراكانەی كە تایبەتمەندی دژەهەوكردنی تێدایە لەگەڵ بڕێكی زۆر ڤیتامین و كانزا و چەوری دروست و ترشی ئەمینی و دژەئۆكسید. زەنجەفیل توانای چارەسەركردنی چەند نەخۆشییەكی هەیە وەك متخۆلان، شەكەتی، نەخۆشی دڵ و هەناسەدان و سەرما و هەڵامەت و نەخۆشییەكانی هەرس و نیشانەكانی سووری مانگانە كەم دەكاتەوە و چارەسەری هەوكردن و ژانەسەر و ئازاری جومگەكان دەكات.
سێیەم: نەعناع، نەعناع بۆ زۆر مەبەست بەكار دەهێنرێت چەندان تایبەتمەندی سروشتی تێدایە و چەندان نەخۆشی لە لەشدا چارەسەر دەكات، باشە بۆ سیستمی هەرسی و ریخۆڵە، هەروەها مامەڵە لەگەڵ گرژی و گازات وو ئاوسانی سك دەكات و دەتوانرێت وەك ئازار كوژێك بەكار بهێنرێت و هەرسكردن باشتر دەكات، بەهۆی تایبەتمەندی پاككردنەوەوە یارمەتی پاككردنەوەی پێست دەدات و چەندان گرفتی تری پێست چارەسەر دەكات. چارەسەری خەوزڕان دەكات و بڕێكی باش ئاو بەلەش دەدات و ماسولكەكان باشتر دەكات و سووری خوێن زیاد دەكات.
چوارەم: خەیار، بەشێوەیەكی گشتی خەیار لە 596 لە ئاو پێكدێت برێكی زۆر كالۆری لەش دەتوێنێتەوە و رێ لە قەڵەوی دەگرێت. چەندان سوود بەلەش دەگەیەنێت ، دیواری گەدە دەپارێزێت، پارێزگاری لە لینجە مادەی گەدە دەكات، بەدەرمانی رەوانی دادەنرێت یارمەتی پاككردنەوەی ریخۆڵەكان دەدات. پارێزگاری لە شلەی لەش دەكات و ژەهری زیانبەخش لە لەشدا لادەبات.
چۆنیەتی دروستكردنی ئەم گیراوەیە:
دوو لیتر ئاو
یەك خەیاری مامناوەند
چوار لیمۆ
یەك زەنجەفیل
10 گەڵایی نەعناع
چۆنیەتی ئامادەكردنی:
خەیارەكە قاش قاش بكە و پاشان لیمۆكە بەهەمانشێوە قاش بكە پارچەیی باریك و تۆوەكەی دەربهێنە، سێ لیۆ بۆ دوو لیتر ئاوەكە زیاد بكە و پاشان نەعناعەكانی تێكە، لەگەڵ زەنجەفیلەكە و كەمێك تێكی بدە رێ بدە بۆ ماوەی شەش سەعات بمێنێتەوە لە بەفرگردا، دوای ئەو ماوەیە یەك پەرداخ لە گیراوەكە بخۆرەوە بەم شێوەیە یارمەتی دابەزاندنی چەوری لەش دەدات و باشە بۆ ئەو كەسانەی كە رۆژانە بڕێكی كەم ئەم شلەیە دەخۆنەوە و تەندروستی لەش بەشێوەیەكی گشتی باشتر دەكات.