پێش حه‌وت ڕۆژ له واده‌ی ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌یان، كچێك به‌هۆی پێشنیازێكی ده‌ستگیرانه‌كه‌یه‌وه، له ماڵ ناچێته ده‌ر، دواتر بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه نیازی باش نه‌بووه و ده‌ستی له‌گه‌ڵ دایكی تێكه‌ڵ كردووه.
ته‌له‌ڤزیۆنێكی لبنانی، له به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆدا كه تایبه‌ته به كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چه‌ند پسپۆڕێكی ده‌روونیشی بانگێش كردووه، كچێك بانگێش ده‌كات كه ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی به‌هۆی دایكی و ده‌زگیرانه‌كه‌ی تێك چووه.
وه‌ك كچه‌كه ده‌یگێڕێته‌وه: حه‌وت ڕۆژ پێش گواستنه‌وه‌یان، ده‌ستگیرانه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێ له ماڵ مه‌یه ده‌ره‌وه و مه‌یه بۆ ئه‌م ماڵه (كه به ته‌مان تێیدا بژین)، به‌ڵام كچه‌كه گومان ده‌كات و خۆی ده‌كات به ماڵه‌كه‌دا، ده‌بینی له‌سه‌ر ئه‌و سیسه‌می ژووری نوستنه‌ی ئاماده‌یان كردووه بۆ هاوسه‌رگیرییان، دایكی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی خه‌ریكی سێكسن.
وه‌ك ده‌یگێڕێته‌وه، له ژووره‌كه‌دا عه‌زیی بووكێنییان هه‌ڵواسراوه، نازانێ چۆن شه‌رمیان نه‌كردووه له‌و دیمه‌نه، بۆیه به‌و په‌ڕی خه‌مباری ده‌ڵێ: هه‌رگیز لێیان خۆش نابم، دوو كه‌س كه به حساب خۆشه‌ویسترین كه‌سی منن، ژیانمیان تێك دا.