وه‌زیرێكى ئیسرائیل شێوازه‌كانى هه‌ڕه‌شه‌ى ئێران بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، له‌وانه‌یه ئێران به مووشه‌ك یان له رێى حزبوڵاوه هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل.
یۆڤاڵ شتاینتس وه‌زیرى وزه‌ى ئیسرائیل له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باس له شێوازه‌كانى هه‌ڕه‌شه‌ى ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ، "بابهتهكان له كه‌نداو به‌ره‌و گرژیى زیاتر ده‌چن، له‌وانه‌یه ئێران به مووشه‌ك هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل".
ئه‌و وه‌زیره‌ى ئیسرائیل كه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى حكوومه‌ته بۆ كاروبارى ته‌ناهى و سیاسه‌ت، به‌شێكى دیمانه‌كه‌ى له
I24 بڵاو كراونه‌ته‌وه و جگه له هێرشى مووشه‌كى ئێران باس له شێوازێكى تر‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "به‌دووریش نازانرێ ئێران له رێى حزبوڵا و جیهادى ئیسلامى هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل".
چه‌ند رۆژێكه ئاماژه‌ى ململانێى سه‌ربازى له نیوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌كه‌وێ، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى داوه هێزى زیاتر له ره‌وانه‌ى كه‌نداو بكات و مووشه‌كى پاتریۆتى زیاتر له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بڵاو بكرێنه‌وه.
به‌رپرسانى ئیسرائیلیش مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ببن به به‌شێك له هه‌ر جه‌نگێك كه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌ڵبگیرسێ.