وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات راى گه‌یاند چوار كه‌شتى بازرگانى له ئاوى كه‌نداو تووشى كارى تێكده‌رانه بوونه‌ته‌وه و به‌ڵام زیانى گیانى نه‌بووه.
له تویتێكدا كه ئاژانسى هه‌واڵى ئیمارات بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ى ئایار وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات رای گه‌یاندووه چوار كه‌شتى بازرگانى ڕووبه‌ڕووى كارى تێكده‌رانه بوونه‌ته‌وه و به‌ڵام زیانى گیانى نه‌بووه.
جگه له‌م په‌یامه كه ئاژانسه ئیماراتییه‌كه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كى تر له باره‌ى رووداوه‌كه نییه.
به‌ڵام ئاژانسى
ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌نگى چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌نده‌رى فوجه‌یره‌ى ئیمارات بیستراوه و ته‌نانه‌ت چه‌ند راپۆرتێك له میدیاكان باسیان له‌وه كردووه حه‌وتى كه‌شتى بارهه‌ڵگرى نه‌وت كه له به‌نده‌ره‌كه كه‌ناریان گرتووه، دووكه‌ڵیان لێ به‌رزبووه‌ته‌وه. كه‌چى به‌رپرسێكى ئیماراتى زانیارییه‌كانى ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
رووداوى تێكشكاندنى ئه‌م كه‌شتیانه له كاتێكدایه، به‌هۆى ململانێى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا گرژییه‌ك له ناوچه‌ى كه‌نداو دروست بووه، ئه‌مه‌ریكا هێزى زیاترى ره‌وانه‌ى كه‌نداو كردووه.
ئیمارات یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى له سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك ناكۆكى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه.