لەناو شاری سلێمانی و به‌تایبه‌ت له كۆڵان و گه‌ره‌كه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
شه‌قامی شه‌ست مه‌تری سه‌گی به‌ره‌ڵا به‌شێوه‌ی فراوان زیادبوون و هه‌ندێكیان په‌لاماری هاووڵاتییان ده‌ده‌ن، به‌ڵام
تا ئێستا شوێنێك بۆ ئه‌و سه‌گانه دابین نه‌كراوه و هیچ بەڕێوەبەرایەتییەک
بەرپرسیارێتییەکەی بە ئەستۆ ناگرێت.
له وڵاتانی دنیا و زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شارەوانییەکان
بە هاوکاری رێکخراوەکانی پارێزەری مافی ئاژەڵ و ڤێتەرنەرییەکان شوێنی تایبەت بۆ
حەوانەوەی ئەو ئاژەڵانە دابین دەکەن کە لەناو شارەکاندا بەڕەڵا کراون و لەرووی
خۆراک و پزیشکییەوە خزمەت دەکرێن، بەڵام تا ئیستە لە کوردستان بە رێگەیەکی
ناشارستانی مامەڵە لەگەڵ ئەو ئاژەڵانە دەکەن و تاکە چارەسەری بڵاونەبوونەوەیان
لەناو کۆڵانەکان لەلایەن بەرپرسانی ئیداری ژەهراویکردن یان کوشتنیانە بە فیشەک.
نەبوونی پلانێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان وای کردووە رۆژ لەدوای رۆژ
ژمارەی سەگی بەڕەڵا لەناو شەقام و کۆڵانەکانی سلێمانی و سەرجەم شارەکانی کوردستان
زیاد بکەن و ببنە مایەی بێزاری و ترس بۆسەر هاووڵاتییان، هاوکات لەبەر ئەوەی
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەرییەوە دەرزییان لی نادرێت، مەترسوی ئەوەیان لەسەرە
لەناو شاردا نەخۆشی کوشندە بڵاو بکەنەوە.
شارەوانی سلیمانی خۆی لەو پرسە دەردەهاوێت و بەرپرسیارێتییەکەی دەخاتە
سەر بەڕێوەبەرایەتییەکی تر، سه‌رده‌شت ره‌فیق، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی شاره‌وانی
سلێمانی بۆ "وشه" دەڵێ، ئه‌و بابه‌ته له هیچ لایه‌نێكه‌وه پێوه‌ندی
به شاره‌وانی سلێمانی نییه و پێوه‌ندی به ڤێته‌رنه‌ری هه‌یه و ئه‌وان ده‌بێت
كار له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه بكه‌ن.
لەبارەی دیاریکردنی شوێنێک بۆ داڵدەدانیان لەڕووی ئیدارییەوە روونی
دەکاتەوە، دیاریكردنی شوێن بۆ ئه‌و سه‌گانه له ده‌ره‌وه‌ی شار پێوه‌ندی به ئێمه‌وە
نییه و شاره‌وانی لایه‌نی پێوه‌ندیدار نییه له‌و بابه‌ته.
هۆشیار ئیسماعیل، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ژینگه و ته‌ندروستی له ئه‌نجوومه‌نی
پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، دیارده‌كه له سلێمانی چاره‌سه‌ركردنی
تێپه‌ڕاندووە و ناتوانرێ کۆنتڕۆڵی ئه‌وهه‌موو سه‌گه به‌ڕه‌ڵایه بکرێت.
ئەو بڕیاردەرەی ئەنجوومەن دووپات لەوە دەکاتەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی
ساڵانه له رێگه‌ی زاوزێوه ژماره‌یان له
زیادبون و فراوانبووندایە، ئه‌و سه‌گانه بونه‌ته كێشه و په‌لاماری هاووڵاتییانیش
ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ڤێته‌رنه‌ری له رێگه‌ی ده‌رزییه‌وه بیانكوژێت هه‌ڵا دروست ده‌بێت
و ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش نه‌كات رووبه‌ڕووی هاووڵاتییان ده‌بنه‌وه.
تا ئێستەش لەلای ئیدارەی هەرێمەوە ریگەی سێیەم بۆ چارەسەری ئەو بابەتە
مرۆییە هەنگاوی بۆ نەنراوە و تەنیا دوو چارەسەر بۆ پرسی ئاژەڵە سەرگەردانەکان هەیە
ئەویش یان وازیان لێ بهێندرێت لەناو شارەکاندا زیاد بکەن کە ئەوەیش هەم لەڕووی
تەندرووستییەوە رەت کراوەتەوە و هەمیش لە رووە شارستانییەکەوە نەگونجاوە و رێگەی
دووهەم کارەساتی دەرمانخۆرکردن و کوشتنیانە بە فیشەک.
هۆشیار ئیسماعیل وەک بڕیاردەری لیژنه‌ی ژینگه و ته‌ندروستی دەڵێ، سبه‌ی
له‌سه‌ر داوای راپۆرتی "وشه" نووسراو ئاراسته‌ی ڤێته‌رنه‌ری سلێمانی ده‌كه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی كاری رژد له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته
بكات، چونكه له سلێمانی بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌گی به‌ره‌ڵا زۆر بووه و گرفت و كێشه‌یان
بۆ هاووڵاتییان دروست كردووه.
وشه چه‌ندینجار پێوه‌ندی به ڤێته‌رنه‌ری شاره‌كه‌وە كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی
پێوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی