به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی بۆ مۆبایله زیره‌كه‌كانی چین كراون پسپۆڕان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و هێز و خێراییه‌كانیان باشترین جۆری مۆبایلی چینیان دیاری كرد.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له باشترین مۆبایله‌كانی چین ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، پسپۆڕان له‌بواری مۆبایله زیره‌كه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ باشترین جۆری مۆبایل كردووه له چین كه بتوانیت ده‌ستت بكه‌وێت و به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندی له باشترینه‌وه دیاریان كردووه كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م - شاومی می نۆ: یه‌كێكه له باشترین مۆبایله‌كان و هێز و خێراییه‌كی زۆری هه‌یه كه ڕامی 12 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایته ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 450 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێ.
دووه‌م - هواوی مه‌یت 20 پرۆ: باشترین مۆبایله له چین كه له‌ڕووی كامێراوه ناوازه‌ترین وێنه ده‌گرێت، هه‌روه‌ها خێراییه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی 980 هێرتزه و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سێیه‌م - هۆنه‌ر ڤی‌و 20: هاوشێوه‌ی هواوی مه‌یت 20 پرۆ خاوه‌ن دیزاینێكی جوانه له‌گه‌ڵ كامێراییه‌كی زۆر ناوازه و پرۆسێسه‌ره‌ی 980 هێرتزیی، به‌ڵام له نرخدا جیاوازن و نرخه‌كه‌ی 650 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
چواره‌م - ڤیڤۆ ڤی 15 پرۆ: مۆبایله‌كانی ڤیڤۆش له‌م ریزبه‌ندییه‌دا ده‌بینرێت، چونكه له‌ڕووی كوالێتییه‌وه زۆر ناوازه‌ن و خێراییه‌كی زۆریان هه‌یه و له‌ڕووی نرخه‌وه گونجاون كه ئه‌م مۆبایله به 400 دۆلاره.
پێنجه‌م - ئۆپۆ فایند ئێكس: یه‌كێكه له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی ئۆپۆ كه ریزبه‌ندی پێنجه‌م باشترین مۆبایلی چینی گرتووه و نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 700 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.