ماست تەندروستی پێست دەپارێزێت

:: PM:06:31:13/05/2019 ‌
زۆرێك لە ژنان پێستیان زیانێكی زۆری پێگەیشتووە بەهۆی زۆر خۆدانەبەر تیشكی خۆر یان فشار  و گۆرینی رەنگی پێست بۆ تۆختر لە رەنگە ئاساییەكەی خۆی، زۆر جۆری كرێم هەیە كە بۆ سپیكردنەوەی پێست و ڕووناكردنەوەی بەكاردەهێنرێت، بەڵام باشتر وایە بۆ پێست زیاتر رێگایی سروشتی بەكاربهێنرێت.

ئەگەر بتەوێت بەشێوەیەكی تەندروست پێستت ڕووناك بێتەوە بەبێ ئەوەی زیان بە پێستت بگات ئەوە ئەم رێگا سروشتیانە بەكاربهێنە:
یەكەم: ماست، ماست چارەسەرێكی باشە بۆ پێست كاتێك باس لەپێكهاتەی سروشتی دەكرێت و تایبەتمەندی سپیكردنەوەیی هەیە و ناوچە تۆخەكانی پێست رووناك دەكاتەوە، ترشی شیری تێدایە كە بڕێكی زۆر خۆراك بەپێست دەدات و خانە مردوەكانی پێست لادەبات. بۆ ئەوەی پێستت ڕووناك ببێتەوە بە سادەی كەمێك ماست بە شێوەیەكی یەكسان بۆ پێستت بەكاربهێنە و دوایی سێ‌ بۆ پێنج خولەك بەئاوی شیلەتێن بیشۆ.

دووەم: هەنگوین، بەتایبەت هەنگوینی سروشتی زۆر گرنگە بۆ پێست یارمەتی رووناككردنەوەی پێست دەدات و پێست بەشێداری دەهێڵێتەوە، تایبەتمەندی دژە بەكتریایی هەیە و نیشانەكانی پیربوون كەم دەكاتەوە و خاڵ و چرچو لۆچی ناهێڵێت، یارمەتی ڕووناكردنەوەی پێست دەدات دەتوانرێت لەگەڵ یەك كەوچك ئاوی لیمۆ  لەگەڵ یەك كەوچك هەنگوین تێكەڵ بكرێت نیو كەوچكی چا زەیتی باوی بۆ زیاد بكە لەگەڵ یەك كەوچك شیری بۆدرە پاشان بە باشی تێكی بدە هەتا دەبێت بەگیراوەیەكی گونجاو دواتر بۆ پێستت بەكاریبهێنە بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەك بەجێی بهیڵە و  پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ.

سێیەم: شیر، بڕێكی باش كالیسیۆمی تێدایە كە یارمەتی رێكخستنی رەنگی پێست دەدات و بڵاوكردنەوەی كالیسیۆم لەسەر چینی سەرەوەی پێست پێست دەپارێزێت لە وشكی و رەنگی پێست ئاسایی دەكاتەوە.

چوارەم: ئالۆڤێرا، ئەگەر رەنگی پێستت وەك یەك نیە دەتوانیت بۆ چارەسەركردنی ئالۆڤێرا بەكاربهێنت مادە لینجەكەی ئەم رووەكە یارمەتی هێربوونەوەی پێست دەدات  و خاڵی تۆخ لەسەر پێست كەم دەكاتەوە و رەنگی پێست بەهێز دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد