ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه كه كچێكی ورووژێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی كه چۆن له ناو به‌رپرس و زه‌نگینه عه‌ره‌به‌كان ژیانێكی تایبه‌تی بۆخۆی دروست كردووه و نهێنی هه‌موویانی كه‌وتووه‌ته لا.
ئه‌و كچه، باوكی عه‌ره‌به و خه‌ڵكی ئیماراته و دایكی ئه‌مه‌ریكییه، به‌زۆر له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه به شوو دراوه به سه‌رۆك هۆزێكی عه‌ره‌ب، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فێری ژیانی ئه‌مه‌ریكا و ئازادی بووه، نه‌یتوانیوه به‌رگه‌ری ئه‌و هاوسه‌رگیرییه بگرێ و ڕای كردووه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، كچه‌كه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكوو ده‌ستی كردووه به دۆستایه‌تیكردنی هاوڕێكانی مێرده‌كه‌ی و له‌وێوه به ته‌واوی له‌لایه‌ن گه‌وره‌به‌رپرسان و سه‌رمایه‌داران ده‌ناسرێ و ژیانی ده‌كه‌وێته ناو یه‌خت و فڕۆكه‌ی تایبه‌ت و وه‌رگرتنی پاره‌ی بێ سنوور له پێناو هاوڕێیه‌تیی چه‌ند ڕۆژ و شه‌وێك له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌و كه‌سانه.
ئه‌و كچه، دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌گاته 17 ساڵ، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه "ئه‌بوو زه‌بی" بۆیه خانه‌واده‌كه‌ی ناچاری ده‌كه‌ن سه‌رپۆش بكات و له گه‌شتكردن قه‌ده‌غه‌ی ده‌كه‌ن و به ته‌واوی كولتووری ئه‌و وڵاته‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن. ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه ده‌گات كه به شوو ده‌درێ و ئه‌ویش له‌ده‌ست ئه‌و ژیانه ڕا ده‌كات.
وه‌ك ئه‌و ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كچه‌كه له‌ناو ئاهه‌نگ و پاره‌دایه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئیشه‌كه‌ی ئه‌و ته‌نیا سێكس نییه، به‌ڵكوو ئه‌و زه‌نگین و ناودارانه پێیان خۆشه له‌گه‌ڵ كچێكی وه‌ك ئه‌م گفتوگۆ بكه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه بن.
ڤیدیۆ و به‌شێك له وێنه‌كان له‌به‌ر نه‌شیاوی دانه‌نراون، له لینكی سه‌رچاوه‌كه بیانبینه.