ئه‌گه‌ر دووگیان بیت و حه‌ز بكه‌یت له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو بیت، ده‌بێ ئاگاداری ته‌ندروستی خۆی و كۆرپهلهكهشت بیت و له كاتی حاڵه‌تی نائاساییدا ڕۆژووه‌كه‌ت بشكێنیت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژنانی دووگیان به پێی شه‌رعی ئایینی ئیسلام ڕۆژوویان له‌سه‌ر فه‌رز نه‌كراوه و ده‌توانن دوای منداڵبوون ڕۆژوو بگرنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ژنانه پێیان وایه له توانایاندایه و هه‌ر به‌ڕۆژوو ده‌بن، ده‌بێ وریای ته‌ندروستی خۆیان و كۆرپه‌له‌كانیان بن.
به پێی هه‌واڵه‌كه، ئه‌گه‌ر ژنی دووگیان له‌كاتی ڕۆژوودا هه‌ست به یه‌كێك له‌م شتانه بكات، ئه‌وا دیاره بارودۆخی ته‌ندروست نییه و پێویسته ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت، تا تووشی مه‌ترسی نه‌بێت.
حاڵه‌ته‌كان ئه‌مانه‌ن:
_ سه‌رسووڕان.
_ سه‌رئێشه‌ی به‌هێز.
_ نائاساییبوونی لێدانی دڵ.
_ تووشبوون به تاسان.
_ كێشه‌ی بینین و ئازاری چاوه‌كان.
_ بوورانه‌وه.
_ هه‌ستنه‌كردن به جووڵه‌ی كۆرپه‌له‌كه‌ی سكت.