ئەو میوانەی برێكی زۆر كەم كالۆریان تێدایە

:: PM:05:57:14/05/2019 ‌
زۆركات خواردنی میوەكان دەبنە هۆی زیاد بوونی كێش ئەویش بەهۆی بوونی ئەو پێكهاتە و كالۆرییانەی كە تێیدایە بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە كێشی ناوچەی كەمەریان زیاترە، بەڵام چەند جۆرێك میوە هەن كە یارمەتی كەمكردنەوەی كێش دەدەن و برێكی زۆر كەم كالۆری تێدایە.

بەشێوەیەكی گشتی ئەو میوانەی كە برێكی كەم كالۆریان تێدایە ئەوا برێكی زیاتر لە ریشاڵ و ئاو پێكدێنن بەم شێوەیەش یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدات بەتایبەتی باشە بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كێشی لەشیان كەم بكەنەوە.

یەكەم: شیلیك، تەنیا لە كوپێك شیلكدا نزیكەی 53 كالۆری هەیە بەم شێوەیە یارمەتی كەمكردنەوەی كێش دەدات و هەروەها برێكی زۆر ڤیتامین سی  تێدایە كە پێویستە بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش و جوانكردنی پێست و قژ و نینۆكەكان و پووكی ددان.

دووەم: كاڵەك، هەروەها كاڵەك باشە بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش، چونكە تەنیا 60 كالۆری تێدایە لە كوپێك كاڵەكدا برێكی زۆر ریشال و ئاوی تێدایە و بەشێوەیەكی ئاسایی رێگە لە زۆرخۆری دەگرێت.

سێیەم: خۆخ، بەهەمان شێوەی كاڵەك تەنیا بە كوپێك خۆخی پێگەیشتوودا نزیكەی 60 كالۆری هەیە، سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین ئەین و یارمەتی هێشتنەوەی تەندروستی چاوەكان دەدات و پێست بە گەنجی دەهێڵێتەوە.

چوارەم: ترێ، تەنیا لە كوپێك ترێدا نزیكەی 62 كالۆری هەیە برێكی زۆر ئاوی تێدایە لەش بە شێداری دەهێڵێتەوە و میتابۆلیزمی لەش باشتر دەكات.

پێنجەم: سێو، یەكێكە لەو میوانەی كە زۆر دەخورێت لە هەموو وەرزێكدا هەیە بەشێوەیەكی گشتی لە كوپێك سێودا بەهەمان شێوە 65 كالۆری هەیە. وەكو دەزانین سێو برێكی زۆر ریشاڵی تێدایە و یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات  بەبێ ئەوەی زیان بەلەش بگەیەنێت.

شەشەم: سندی، بە حەپی دابەزاندنی كێش دادەنرێت و زۆركات لە رێجیمدا وەكو خۆراكێكی سەرەكی سەیر دەكرێت. خواردنی سندی بەگشتی باشە بۆ لەش تەنیا 65 كالۆری هەیە لە كوپێك سندیدا بۆیە بەهەمان شێوە یارمەتی كەمكردنەوەی كیشی لەش دەدات بەبێ زیان گەیاندن بەلەش.

حەوتەم: ئەنەناس، دوو هۆكار هەیە بۆ زیادكردنی ئەنەناس لە رێجیمەكانی كەمكردنەوەی كێشی لەشدا چەكەمیان ئەوەیە كە تەنیا لە قاشێك ئەنەناسدا 80 كالۆری هەیە دووەمیان ئەوەیە كە برێكی زۆر ریشاڵ و ئاوی تێدایە بەم شێوەیە رێگە لە زۆر خۆری دەگرێت و كێشی لەش بەشێوەیەكی نمونەی كەم دەكاتەوە.




وشە - ئاوات ئازاد