چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایان كردووه، سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان داوا ده‌كه‌ن چیتر له پرۆسه‌ى ده‌نگدانى ناو په‌رله‌مان ده‌نگدانى نهێنى به‌ڕێوه نه‌چێت، چونكه ده‌زانن به ده‌نگدانى نهێنى زۆر جار په‌رله‌مانتاران له فراكسیۆنه‌كانیان یاخى ده‌بن و ناكه‌ونه ژێر سیاسیه‌تى سه‌رۆكى فراكسیۆن.
رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌بى جه‌دید" له به‌داواداچوونێك ئاشكراى كردووه، رۆژ له دواى رۆژ له‌لایه‌ن سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى ناو په‌رله‌مانى عێراق داواكارى بۆ گێڕانه‌وه‌ى ده‌نگدانى ئاشكرا زیاتر ده‌بێت، تا چیتر شێوازى ده‌نگدانى نهێنى یان ئه‌لیكترۆنى له‌سه‌ر بڕیار و یاساكان كارى پێ نه‌كرێت.
هۆكاره‌كه‌یش وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه" یاخبوون"ێكى زۆر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران له خوله‌ى په‌رله‌مان به‌دى كراوه، په‌رله‌مانتاران به‌هۆى ئه‌م شێوازى ده‌نگدانه‌وه سه‌رپێچى رێنوێنى و بریارى سه‌رۆكى حزب و فراكسیۆۆنه‌كانیان ده‌كه‌ن.
رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه ئه‌مه‌یش ئاشكرا ده‌كات ئه‌م دیارده‌ى یاخیبوونه ته‌نیا له قه‌واره‌یه‌كى سیاسى نییه، به‌ڵكو زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌كانى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى گرتووه‌ته‌وه و به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆرترین جار به ده‌نگدانى نهێنى یاخى بووه، په‌رله‌مانتارانى شارى به‌سره و مووسڵن. ئه‌وان له بابه‌تى بودجه‌ى گشتى و پرۆژه‌كانى گه‌شه‌پێدان، زۆرجار له‌دژى بڕیارى سه‌رۆك حزب و فراكسیۆنه‌كانیان وه‌ستاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌ى یاسایى په‌رله‌مان له لێدوانێكى بۆ عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ "هه‌ندێك له سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان ئه‌ندامانى خۆیان به ناپاك ده‌زانن و پێیانوایه ئه‌وان ده‌نگ به‌و پرۆژه یاسایانه ناده‌ن كه پێشتر له‌سه‌ر رێككه‌وتوون". دواتریش ده‌ڵێ "سێ سه‌رۆكى فراكسیۆن داوایان كردووه كه ده‌نگدانى به‌ده‌ست بگه‌ڕێته‌وه كه پێشتر له باڵه‌خانه‌ى كۆنى په‌رله‌مان له خوله‌كانى تر به‌ڕێوه‌ده‌چوو. ئه‌و شێوازه بریتى بوو له‌وه‌ى هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له كاتى ده‌نگدانى ده‌ستى به‌رزده‌كرده‌وه". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م به‌رپرسه‌ى فه‌رمانگه‌ى یاسایى په‌رله‌مان دووپاتى ده‌كاته‌وه شێوازه كۆنه‌كه‌ى ده‌نگدان ناگه‌ڕێته‌وه، چونكه شێوازى نوێ چاكتر ده‌نگه‌كان ده‌پارێزێ و كارى په‌رله‌مان به دامه‌زراوه‌یى ده‌كات.
راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" به ناونیشانى "ده‌نگدانى نهێنى. په‌ناگه‌یه‌كه بۆ په‌رله‌مانتارانى عێراق بۆ یاخیبوون له فراكسیۆنه‌كانیان". بۆئه‌مه‌یش چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر له كاتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له دانیشتنه سه‌ره‌تاكانى په‌رله‌مان بوونى هه‌بووه.
یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره‌كانى عێراق كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێ "یاخیبوون له دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان محه‌مه‌د حه‌لبووسى ده‌ستى پێ كرد، به‌ر له دانیشتنه‌كه رێككه‌وتن له سه‌ر خالید عوبه‌یدى كرا بوو، دواتریش ئه‌م دیارده‌یه چه‌ندان جارى تر دووباره بووه. له‌وانه له ره‌تكردنه‌وه‌ى كاندیدبوونى فالح فه‌یاز بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و فه‌یسه‌ڵ جه‌ڕبا بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى، ته‌نانه‌ت له دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه و دوورخستنه‌وه‌ى پارێزگارى نه‌ینه‌واو چه‌ندان پرۆژه یاساى تر هه‌بوو".
ساڵانێكى زۆر كارى په‌رله‌مانیى له ناو په‌رله‌مانى عێراق به ده‌ست و رێنوێنى سه‌ركرده سیاسییه‌كانى پارته گه‌وره‌كان بوو، به‌ڵام ئێسته خه‌ریكه بارودۆخه‌كه ده‌گۆڕێت. په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێ "كارى په‌رله‌مان له حه‌وت مانگى رابردوو سه‌لماندوویه‌تى كه سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان توانایان وه‌ك پێشوو نه‌ماوه بۆ دانانى كاریگه‌رى به‌سه‌ر ده‌نگ و ویستى په‌رله‌مانتاره‌كانیان". ئه‌م په‌رله‌مانتاره ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌م دیارده‌یه هه‌ندێك له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیشى گرتووه‌ته‌وه كه پێشتر به یه‌كگرتوویى ناسرا بوون.
له كۆتایى قسه‌كانیشى ده‌ڵێ "ده‌رچوون له ژێر عه‌باى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان واى كردووه بڕیارى چاوه‌ڕواننه‌كراو له په‌رله‌مان ده‌ربچێ".
عه‌لى بودێرى په‌رله‌مانتارى ره‌وتى حیكمه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه ئه‌م دیارده‌یه به" یاخیبوون" ناوببرێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ "سه‌ربه‌خۆى په‌رله‌مانتاران له بڕیاره‌كانیان یاخیبوون نییه، به‌ڵكو حاڵه‌تێكى ئه‌رێنییه، هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێك نوێنه‌رى 100 هه‌زار كه‌سه، ئه‌مه‌یش راسپارده‌یه‌كه له ئه‌ستۆى ئه‌و دایه". دواتر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ره‌وتى حیكمه زانیارییه‌كانى رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و نكۆڵى له بوونى دیارده‌كه ناكات.
مه‌نسوور بعێجى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا پێشبینى ده‌كات، له رۆژانى داهاتوودا ئه‌و یاخیبوونه زیاتر بێت، چونكه رێككه‌وتن چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى خه‌ڵك شكستى هێناوه. ئه‌م په‌رله‌مانتاره پێیوایه یه‌كێك له هۆكاره‌كان زیادبوونى ئه‌و یاخیبوونه ئه‌وه‌یه هه‌ر فراكسیۆنێك به گوێره‌ى به‌رژوه‌ندى خۆى ده‌نگ ده‌دات، نه‌وه‌ك به‌رژوه‌ندى گشتى، له هه‌ندێك پرۆژه یاسا ئاماده ده‌بێت و له هه‌ندێكى تریش له دانیشتنى په‌رله‌مان دێته ده‌ره‌وه.
محه‌مه‌د تائى نووسه‌ر و چاودێرى سیاسى باس له‌وه ده‌كات "یاخیبوون له ناو په‌رله‌مان بوونى هه‌یه و به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌ندامه‌كان به دواى خواستى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه‌یان نابن". دواتریش دووپاتى ده‌كاته‌وه به‌رده‌وامبوونى ئه‌م دیارده‌یه دواجار ده‌بێته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى فراكسیۆنه كۆنه‌كان كه له‌دواى 2003 وه ده‌ستیان به‌سه‌ر شانۆى سیاسى عێراق گرتووه.