خشتەی دابەشكردنی مووچەی دوو ڕۆژی داهاتوو

:: PM:08:06:14/05/2019 ‌
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، بڕیاربوو سبەی تەنیا مووچەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێ‌، بەڵام ژمارەیەك وەزارەتی تریش زیاد كرا.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سبەی چوارشەم مووچەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان و خوێندنی باڵا و سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی ئەوقاف دابەش دەكرێت.

هاوكات رۆژی پێنجشەم، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن و رەگەزنامە دابەش دەكرێت.

هەرێمی كوردستان بەپێێ‌ ڕێككەوتنێكی لەگەڵ عێراق مانگانە بڕی 522 ملیار دینار لە حكوومەتی عێراق وەردەگرێت و لەگەڵ فرۆشتنی نەوتەكەی مووچەی فەرمانبەرانی دابەش دەكات.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم