لە بازیان شەڕی نێوان دوو بنەماڵە ژمارەیەك قوربانی لێ‌ كەوتەوە

:: PM:09:15:14/05/2019 ‌

بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە شارەدێی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی كەسێك كوژرا و دوو كەسی تریش برینداربوون.

شایەتحاڵێكی ڕووداوەكە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕووی داوە لە بازیان و كوژرا و برینداری لێ‌ كەوتووەتەوە. شایەتحاڵەكە گوتی، شەڕەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییەوە بووە و كەسێك كوژراوە و دوو كەسی تریش بریندارە.

لای خۆیەوە نەقیب سەركەوت ئەحمەد گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، شەڕەكە ئێستە كۆنترۆڵكراوە و هێزێكی تەناهیی لە سلێمانییەوە ڕەوانەی بازیان كراوە.

ڕوونیشی كردەوە كە كوژرا و بریندار هەیە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە لێكۆڵینەوە لە شەڕەكە دەستی پێ كردووە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم