شازه حوسێن له دادگاكردنی سه‌دام به‌شدار بووه
یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی شاڵاوی ئه‌نفال 31 ساڵه بێ هاوژینی كردووه، خاتوو "شازه حوسێن" /65 ساڵ/ـه. ئه‌و یه‌كێك له وێستگه گرنگه‌كانی ژیانی، به‌شداریكردنی بووه له دادگاییكردنی سه‌دام حوسێن دیكتاتۆری پێشووی عێراق. شازه وه‌ك یه‌كه‌م ژنه گه‌رمیانی له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێیدا له 2007 وه‌ك شایه‌ت قسه‌ی بۆ دادوه‌ر كردووه.
شازه حوسێن بۆ "وشه" باس له‌وه ده‌كات كه تا ساڵی 2003 له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووه بچێته باشووری عێراق بۆ سۆراغی ئه‌نفالكراوان، به‌ڵام له پاش رووخانی سه‌دام هه‌میشه به كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گوتووه خزمان دۆستان خوشكان با خۆمان بچینه ده‌شته‌كانی باشووری عێراق و به‌دوای كه‌سوكارماندا بگه‌ڕێین.
شازه ته‌مه‌نی 13 ساڵ بووه كاتێك دایكی مردووه و به‌خێوكردنی خوشك و براكانی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی و گه‌نجێتی له‌بیر كردووه. خۆی باس له نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی ده‌كات و ده‌ڵێت، "دوو خوشكی له خۆم گه‌وره‌تر دوای ماوه‌یه‌ك له مردنی دایكم ژیانی هاوسه‌رییان پێك هێنا، من و سێ خوشك و برایه‌ك ماینه‌وه".
براكه‌ی شازه له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا به‌هۆی رژێمی به‌عسه‌وه رووی له شاخ كرد‌و بوو به پێشمه‌رگه و له ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا شه‌هید بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێشمه‌رگایه‌تیی براكه‌یه‌وه له ساڵی 1980 خۆی و باوكی و خوشكه بچووكه‌كه‌ی به جانتا و جلوبه‌رگی قوتابخانه‌وه گیراون و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی به‌عقووبه كراون.
ئه‌و ژنه گه‌رمیانییه زیاتر گوتی، "خوشكه بچووكه‌كه‌م به‌هۆی گریانی زۆر و كه‌می ته‌مه‌نه‌وه ئازاد كرا، به‌ڵام من و باوكم تا ساڵی 1982 له‌ژێر فشاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی گرتووخانه‌دا ماینه‌وه و له دوای شه‌هیدبوونیبراكه‌م ئازاد كراین، به‌ڵام به‌هۆی هه‌واڵی شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌ی، باوكم هه‌ر له گرتووخانه بینایی چاوی له ده‌ست دا".
شازه درێژه‌ی به چیرۆكی ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی دا، "له دوای ئازادكردنمان تا ساڵی 1984 هه‌رسێ خوشكه‌كه‌ی ترم ژیانی هاوسه‌رییان پێكهێنا و ته‌نیا خۆم و باوكم ماینه‌وه، دوای دوو ساڵ خۆشم ژیانی هاوسه‌ریم پێك هێنا، هه‌روه‌ها له ساڵی 1987 به‌هۆی رووخانی به‌شێك له گونده‌كانی نزیك شارۆكه‌ی كفری و گواستنه‌وه‌ی ماڵه‌كان، باوكم له رێگه گیانی له ده‌ست دا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماڵه پێشمه‌رگه بووین، نه‌مانده‌توانی له باوكم نزیك ببینه‌وه، بۆیه هه‌ر له‌وێ خه‌ڵكه‌كه به خاكیان سپارد به‌بێ دانانی پرسه".
ئه‌و ژنه به قوڕگی پڕ له گریانه‌وه هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له ساڵی 1988 به‌هۆی شاڵاوی ئه‌نفاله‌وه مێرده‌كه‌ی له ده‌ست دا و كچێكی ته‌مه‌ن 10 مانگی له دوای خۆی جێهێشت.
شازه باسی سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی خۆی بۆ چه‌ند گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ ده‌كات و ده‌ڵێ، "چوار گۆڕم بینی به شۆفڵ لابرابوون، ئێمه چووینه سه‌ری و لایلۆنی سپی خرابووه سه‌ری، چه‌ند كیسه‌یه‌ك دانرابوون گواره‌ی زێڕی ژنیان تێدابوو له‌گه‌ڵ تاقمی ددان، ده‌ستم لێ دا، هه‌روه‌ها قژی تێدابوو كه له‌ناو كیسه نرابوون".
"هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا بۆ پارێزگای سه‌ماوه له ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌نفالدا، له ته‌نیشتی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان پشتێن و جامانه و پێڵاوی پیاوم بینی، له‌گه‌ڵ كراسی كوردی ژن و منداڵ، ئیتر نه‌یانهێشت ده‌ستكاری ئه‌و شمه‌كانه بكه‌م كه له گۆڕه‌كان ده‌رهێنرابوون. چه‌ند كه‌له‌سه‌رێكیشم بینی وه‌ك دۆمه‌ڵان چۆن له خاك بێته ده‌ر، ئاوا هاتبوونه سه‌ر خاك و كه‌له‌سه‌ری بچووك و گه‌وره‌یش بوون، به‌ڵام نه‌یانهێشت ده‌ستیان لێده‌م" شازه وای گوت.
ئه‌م ژنه خۆڕاگره به‌شداری له راپه‌ڕینیش كردووه و به‌گوته‌ی خۆی، به‌ر له راپه‌ڕین 1991 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێم كۆبووینه‌وه بۆ چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له راپه‌ڕین، پێمگوت ئه‌گه‌ر له‌م راپه‌ڕینه سه‌رنه‌كه‌وین، ئاماده‌م بمرم، چونكه ئازاری گرتووخانه‌ی بینیوه و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی له مردن پێ سه‌ختتر بووه.
شازه له ساڵی 2009 به‌شداری فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری كردووه به ناوی "كوڕی بابل"، به ته‌نیا و بۆ ماوه‌ی چه‌ندان مانگ له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراقدا ماوه‌ته‌وه بۆ ته‌واوكردنی فیلمه‌كه، جگه له‌وه‌ش به‌شداری چه‌ندان كورته فیلم و فێستیڤاڵی كردووه له كوردستان.
له نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2011 له‌سه‌ر توانای خۆی و پاڵپشتی "رێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی" سێ جار سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كردووه بۆ ناساندنی كه‌یسی ئه‌نفال به‌تایبه‌ت كه‌یسی ژنان كه له‌و شاڵاوه‌دا چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه.
ئێسته شازه له‌گه‌ڵ كچه تاقانه‌كه‌ی و نه‌وه‌كانیدا ژیانی ئاسایی خۆی به‌ڕێ ده‌كات. ئه‌و له دوای له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی، جارێكی تر ژیانی هاوسه‌ری پێك نه‌هێنایه‌وه. وه‌ك هه‌زاران ژنه ئه‌نفاڵی تر منداڵه‌كانی گه‌وره كرد.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی