به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له وێنه‌یه‌كدا باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ئایار، له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت. پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه و له نێوان 19 تا 38 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
سبه‌ی پێنجشه‌م 16ی ئایار، به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ر چوار پارێزگا ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت. پله‌كانی گه‌رما له نێوان 19 تا 38 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
بەرزترین پلەکانى گەرماى ساڵی ڕابردوو لە هەمان ڕێکەوت واتە لە 15-5-2018 بەم شێوه‌یه بوو:
هەولێر 29 پلە
سلێمانى 27 پلە
دهۆک 28 پلە
که‌رکووک 31 پلە
به‌ڵام پلەى گەرماى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ 15-5-2019 لە سەنتەرى پارێزگاکان به‌م شێوه‌یه‌یه:
هەولێر 34 پلە
سلێمانى 33 پلە
دهۆک 33 پلە
کرکووک 38 پلە
ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ به گشتیی پلەکانى گەرما بە نزیکەى چوار تا شه‌ش پلە لە چاو پار به‌رزتره.