لە خانەقین كرێكارێكی كارگەی بلۆك بە قەناس كوژرا

:: PM:01:13:15/05/2019 ‌

لە رێگەی خانەقین دیالە کرێکاریک لەکاتی کارکردنیدا لە کارگەیەکی بلۆک، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بە قەناس پێکرا و دەستبەجی گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ی ئایار، عەلی حەیدەر ئەفسەری پۆلیسی هەواڵگری دیالە بە "وشە"ی ئاشكرای كرد، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری شارۆكەی شارەبانی رۆژهەڵاتی دیالە لە راستە رێگەی نێوان هەرێمی كوردستان و دیالە ، چەند چەکدارێکی نەناسراو بە چەكی قەناس تەقەیان لە كارگەیەكی بلۆك كردوە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، کرێکارەکە لەکاتی کارکردندا بووە و فیشەکێک بەر جەستەی کەوتووە و فریای ئەوە نەکەوتوون بیگەیەننە نەخۆشخانە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئەوە یەكەم روداوی لەو جۆرەیە لەماوەی ئەم مانگەدا و سینایۆی هێرشكردنە سەر كارگەكان ماوەیەك لەناوچەكەدا نەمابوو.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - هیدایه‌ت جان