له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆتینی ژیانی ڕۆژانه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕۆژی مانگه‌كانی تر، یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژ و بۆنه گرنگه‌كانی خێزان و هاوسه‌رانیش جیاوازیی ده‌بێت و زۆر كه‌س نازانن چۆن گرنگیی به ڕۆژه تایبه‌ته‌كانیان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بده‌ن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هاوسه‌ران ده‌توانن به‌م ڕێیانه یادی ڕۆژ و بۆنه تایبه‌تییه‌كانیان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بكه‌نه‌وه و ڕۆتینی مانگه‌كه‌ش تێك نه‌ده‌ن و له ڕێزی كه‌م نه‌كه‌نه‌وه:
_ ده‌توانی خوانێكی گه‌وره ئاماده بكه‌یت و خێزان و كه‌سه نزیكه‌كانت بانگ بكه‌ی، به‌مه هه‌م به‌ربانگێكی شاهانه ده‌كه‌نه‌وه، هه‌م ڕۆژهكهشتان به‌تایبه‌تیی به‌ڕێ ده‌كه‌ن.
_ ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد بۆنه‌كه ته‌نیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت یاد بكه‌یته‌وه، شیرینی و خوانێكی سه‌رنجڕاكێش بۆ خۆتان ئاماده بكه و هه‌وڵ بده ئه‌و شتانه‌ی تێدا بێت كه ئه‌و پێی خۆشه.
_ به‌شێكی گرنگی بۆنه‌كان دیاری به‌خشینه، هه‌وڵ بده یه‌كێك له ئاواته‌كانی به‌رانبه‌ره‌كه‌ت له‌م ڕۆژه‌دا به‌دی بهێنی و ئه‌و شته‌ی بۆ بكڕه كه حه‌زی لێیه‌تی.
_ خۆت زیاتر له ڕۆژانی تر بڕازێنه‌وه و به جوانی به‌شداری ئه‌و ڕۆژه بكه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژه‌كه‌ت ته‌نیا به ماندووبوون به‌سه‌ر نه‌به‌یت و تۆش هه‌ست به جیاوازییه‌ك بكه‌یت.