له دووری سێ كیلۆمه‌تر له شاره‌دێی خورماڵ له نزیك گوندی شیره‌مه‌ڕ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاوی پاك و سازگاری هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی گه‌شتوگوزاری بۆ نه‌كراوه له لیستی شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه نییه.
له‌و باره‌وه وه‌هاب ئه‌مین میكه به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتووگوزاری هه‌ڵه‌بجه به "وشه" ڕاگه‌یاند، تا ئیسته له ماسته‌ر پلان و لیستی شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان تۆمار نه‌كراوه و هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی بۆ نه‌كراوه.
زیاتر گوتی، له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بوودجه و پێدانی پێشینه بۆ پرۆژه‌كان ده‌یخه‌ینه به‌رنامه و ده‌رخسته‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه شوێنێكی گه‌شتیاری ناسراو.
خورماڵ/شه‌فیق بانیشاری