پێست گەورەترین ئەندامی لەشە پێویستی بە گرنگییەكی زیاترە، چونكە زیاتر رووبەرووی هۆكارە دەرەكییەكان دەبێتەوە، سەرەڕای گرنگیدان و بەكارهێنانی دەرمان و نەرمكەرەوەی تایبەت ئەگەر خۆراكی باش نەخورێت تەندروستی پێست خراپتر دەبێت، چونكە خۆراك یەكێكە لە
گرنگترین ئەو رێیانەی كە پێست باشتر دەكات.
ئەمانە هەندێك لەو میوانەی كە پێویستن بۆ تەندروستی پێست و باشتركردنی پێست:
یەكەم: پرتەقاڵ، هەموومان دەزانین كە پرتەقاڵ بڕێكی زۆر ڤیتامین سی تێدایە و سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەكات و ئەو ڤیتامینە پێویستە بۆ بەهێزكردنی كۆلاجینی پێست كە كۆلاجین جۆرێكە لە پرۆتین كە رێ لە چرچی پێست دەگرێت.
دووەم: لیمۆ، بەهەمانشێوەی پرتەقاڵ، لیمۆ پڕە لە كۆلاگەن و ڤیتامین سی بەشێوەیەكی ئاسایی یارمەتی باشتركردنی پێست دەدات و دەتوانرێت راستەوخۆ لیمۆ بۆ پێست بەكار بهێنرێت بەتایبەتی بۆ ئەو شوێنانەی كە رەنگی پێستەكەی تۆخترە یارمەتی كاڵكردنەوەی رەنگی پێست دەدات.
سێیەم: مانگۆ، یەكێكە لەو میوانەی كەلە ناوچە گەرمەكاندا هەیە بەهەمانشێوە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ئەی و چارەسەری زۆر گرفتی پێست دەكات وەك وشكبوونەوە و زیپكە و چرچ و لۆچی.
چوارەم: ئاڤۆگادۆ، جۆرە میوەیەكی ئەمەریكییە سەرچاوەیەكی باشە بۆ لەش و بۆ دڵ بەهۆی بوونی چەوری دروستەوە. هەروەها گرنگە بۆ هێستنەوەی پێست بە شێوەیەكی تەندروست و دوور لە چرچبوون و رێ لە پیربوونی پێشوەخت دەگرێت.
پێنجەم: شووتی، زۆر كات گرنگیدانی پێست بە شێدارییەكەی دەناسرێتەوە، ئەگەر بتەوێت پێستت لە وشكبوونەوە بپارێزیت، ئەوە پێویستە بڕێكی زۆر شووتی بخۆیت چونكە میوەیەكی هاوینەییە و %90 لە ئاو پێكدێت و شێداری بە خانەكانی پێست دەدات.
شەشەم: ئەنەناس، بەهەمانشێوە یەكێكە لەو میوانەی كە پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە بڕێكی زۆر ریشاڵی خۆراكی تێدایە كە باشە بۆ پێست و لە ژەهر پاكی دەكاتەوە و كۆبوونەوەی ژەهر لە پێستدا دەبێتە هۆی هیلاك دەركەوتنی پێست و ناڕێكی پێست.
حەوتەم: شیلیك، تەنی دژەئۆكسید لە شیلكدا هەیە پێویستە لە خۆراكی رۆژانەدا هەبێت و كرداری پیربوون هێواش دەكاتەوە و بەم شێوەیە یارمەتی پێست دەدات كە گەنجتر دەربكەوێت.