به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له یاساكانی ڕاوكردن، پۆلیسی دارستانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، نۆ سه‌رپێچیكاری گرت و ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی ڕاوكردندا گرتووه.
دوێنێ سێشه‌م مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی دارستان له دووكان، له ئه‌نجامی گه‌ڕانێكیان به گونده‌كانی پەڵکو، تۆربە، خۆشاو، سێناجیان، گردە سۆران، تەنگى بوک و زاوا و بنگردان، توانییان دەست بەسەر 43 تۆڕى ڕاوکردنى ماسی، به‌له‌مێكی چووپ، دوو تۆڕ، دوو سه‌وڵ و شه‌داوێكدا بگرن.
لەلایەکى ترەوە لە ئەنجامى دوو دەرچوونى مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستانى دەربەندیخان بۆ سەر دەریاچەى دەربەندیخان، توانیان دەست بەسەر 25 تۆڕ، دوو ماسی ڕاوكراودا بگرن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەید صادق لە ئەنجامى دەرچوونێکیان بۆ سنوورى گوندى شاتوان توانییان سێ ڕاوچی بگرن كه سه‌رقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون، هاوكات ده‌ست به‌سه‌ر دوو تۆڕ، ده‌سته داوێك و ماتۆڕسكیلێكدا گیرا.
لەلایەکى ترەوە لە دەرچوونى مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى پیرەمەگرون بۆ سنوورى گوندى تەڕەمار، توانرا دوو هاووڵاتی له كاتی ڕاوكردن بگرن و ده‌ست به‌سه‌ر دوو كه‌وی زیندوو و دوو دا‌و، دوو چه‌قۆ، دوو ماتۆڕسكێل و سپیكه‌رێكدا بگرن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م لەسنوورى پێنجوێن و تانجەڕۆ توانرا چوار ڕاوچى دەستگیر بکرێت. لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ناڵپارێز لە گوندى ئارەزوو لە پێناو پارێزگاریکردن لە ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان توانرا دوو سه‌رپێچیكار بگرن، كه به‌چكه گورگیان ڕاو كردبوو.
لەلایەکى ترەوە لە دەرچوونێکى مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى تانجەڕۆ بۆ سنوورى دۆڵى دووکانیان توانرا دوو سەرپێچیکار دەستگیر بکرێت کە سەرقاڵى دیاردەى زیادەڕەوى بوون و ده‌ست به‌سه‌ر شۆفڵێكیاندا گیرا.