عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته توركیا و له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته پێشوازى كرا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ى ئایار، به شاندێكى فره‌وان له حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى گه‌یشته توركیا كه جیا له ژماره‌یه‌ك وه‌زیر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى سیاسیی له‌ناو شانده‌كه‌دان.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى به‌په‌له‌ى ئاژانسى "ئانادۆڵۆ" سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌شى ناوچه‌كه و پێوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێ.
جێی باسه پێ ده‌چێت ئه‌م سه‌ردانه ئه‌وه‌نده‌ی ره‌هه‌ندی سیاسی و ته‌ناهی هه‌بێت ره‌هه‌ندی ئابووری نه‌بێت و هۆكاره‌كه‌ش بۆ نه‌بوونی ئاماده‌كاری و پێشه‌كی رانه‌گه‌یاندنی سه‌ردانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سیاسه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌وه‌ته‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی وه‌رگرتووه ئه‌وه‌یه، هاوسه‌نگی له نێوان وڵاتان بپارێزێت و عێراق له كێشه و ململانێیه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دوور بخاته‌وه.
توركیا خوازیاری ئه‌وه‌یه له پرسی سووریا و قه‌ندیل، عێراق هاوكاری بكات و پێ ده‌چێت پرسی ئاو و وزه وه‌ك كارتێكی گوشار به‌كار بهێنێت.