ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ى ئایار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ڕای گه‌یاند، له ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - خانه‌قین، دوو كه‌س برینداربوون و یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كرا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه هاتوچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت، "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ئایار، به‌هۆی پێكدادانی مینی پاسێك و تراكتۆرێك له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - خانه‌قین دوو كه‌س بریندار بوون، ئه‌و دوو كه‌سه به تراكتۆره‌كه خه‌ریكی كاركردن بوون، مینی پاسه‌كه‌یش له خانه‌قینه‌وه به ئاراسته‌ی كه‌لار هاتووه و له‌نزیك گوندی "تۆپ عه‌سكه‌ر" ئه‌و ڕووداوه دروست بووه.
هاتوچۆی گه‌رمیان ڕای گه‌یاندووه، كه پاش گه‌یاندنی برینداره‌كان به نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه یه‌كێك له‌برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراوه.