چاودێرانى سیاسى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه شه‌ڕى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئه‌گه‌ر رووبدات گۆڕه‌پانه‌كه‌ى كه‌نداوى عه‌ره‌بى ده‌بێت و له‌وانه‌یه ته‌نیا لێكه‌وته ئابوورى و سیاسییه‌كانى شه‌ڕه‌كه به‌ر ناوچه‌كه و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ون.
رۆژ له دواى رۆژ گرژییه‌كانى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران زیاتر ده‌بێت و زۆرێك له نه‌ته‌وه و وڵاتانه‌ى ناوچه‌كه بایه‌خ به ململانێیه‌كه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ئاراسته‌ى ململانێیه‌كه‌ى به‌كوێ ده‌گات و به‌هه‌ر ئاراسته‌یه‌كیش بڕوات تا چه‌ند له به‌رژوه‌ندى ئه‌وانه.
به هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ڕووى جوگرافییه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران هاوسنووره و به‌شێكى گه‌وره‌ى كوردستانیش له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ر داگیراوه، هاوشێوه‌ى وڵاتان و نه‌ته‌وه‌كانى تر‌ى ناوچه‌كه كورد بایه‌خ به ململانێیه‌كه ده‌دات و له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانى گرژییه‌كانیش بیر له چاره‌نووسى خۆى ده‌كاته‌وه.
كورد له به‌رده‌م چاڵدیرانێكى تر
ئه‌وه‌ى وا ده‌كات بایه‌خى كورد بۆ ئه‌م جۆره رووداوانه زیاتر بێت ئه‌وه‌یه كورد له رابردوودا ئه‌زموونێكى تاڵى له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره شه‌ڕانه هه‌بووه، كورد هه‌میشه له‌وه ترساوه خاكه‌كه‌ى ببێته گۆڕه‌پانى شه‌ڕ و ئه‌زموونى شه‌ڕى چاڵدێران دووباره ببێته‌وه، ئه‌م شه‌ڕه له نێوان سه‌فه‌وییه‌كان و عوسمانییه‌كان رووى دا و بۆ یه‌كه‌مجار خاكى كوردستان دابه‌ش كرا.
چه‌ندان رووداوى هاوشێوه‌ى چاڵدێران له یاده‌وه‌رى كورد هه‌یه، بۆیه به نیگه‌رانیشه‌وه سه‌یرى ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كات. خاڵێكى تر‌ى نیگه‌رانى كورد له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كورد جگه له هه‌رێمى كوردستان قه‌واره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى سیاسى نییه.
هه‌رێم شه‌ڕه‌كه به به‌غدا ده‌كات
كاتێك باس له مه‌ترسییه‌كانى ململانێى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، ده‌بێت باس له پێوه‌ندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌یان بكرێت. وه‌ك تێبینى ده‌كرێت هه‌رێمى كوردستان پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له ئێران و ئه‌مه‌ریكا له به‌رزترین ئاست دایه، له‌سه‌ر ئاستى به‌رز پێوه‌ندى دیپلۆماسى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌چێ، هه‌ردوو لا كونسوڵخانه‌ى خۆیان له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه. به تایبه‌تى ئێران به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى ئابوورى گه‌وره‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه. ئه‌مه‌یش وایكردووه له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵ بدات ئه‌م هاوسه‌نگییه رابگرێت، بۆیه له‌سه‌ره‌تاى سه‌پاندنى سزا ئابوورییه‌كان به‌سه‌ر ئێران، له وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان چى ده‌بێت، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتى "هه‌ڵوێستى ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدایه".
چاودێرانى سیاسیش په‌سه‌ندى ئه‌و سیاسه‌ته ده‌كه‌ن كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆى نه‌كاته سه‌رى رمى شه‌ڕه‌كه و تا بتوانێ هاوسه‌نگى خۆى بپارێزێ.
شه‌ڕى عێراق و ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئه‌زموونێك
له‌م مانگه‌دا سه‌تان راپۆرت و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران كراوه، بۆ ئه‌مه‌یش زۆرجار شه‌ڕى عێراق و ئه‌مه‌ریكا له رابردوو وه‌ك ئه‌زموون و وانه‌یه‌ك وه‌رگیراوه. له مانگى ئادارى ساڵى 2003 جۆرج ده‌بڵیو بۆش كه ئه‌و كات سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بوو، بڕیارى شه‌ڕى له دژى عێراق دا، كه‌چى پێشتر چه‌ند ئه‌م بڕیاره كتوپڕ نه‌بوو، به‌ڵكو دواى 13 ساڵ لێدان و ململانێ درابوو، به‌ر له 2003 چه‌ند ساڵێك بوو عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆردمان ده‌كرا. لێره‌دا ده‌كرێ چه‌ند ئه‌زموونێك له‌م جه‌نگه‌ى عێراقه‌وه وه‌ربگرین و به ئێرانى به‌راورد بكه‌ین.
ده‌كرێت زۆر خاڵى لێكچوو و جیاواز له‌نێوان ئه‌م دوو ئه‌زموونه هه‌بێت، به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌و كات ئه‌مه‌ریكا هاوكارى هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى عێراقى ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى رووخانى رژێمى عێراق ئاماده بن، كه‌چى ئه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته هیچ بایه‌خێكى به ئۆپۆزسیۆنى ئێران نه‌داوه.
ئه‌مه‌ریكا له هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر عێراق هێرشى وشكانى كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، هیچ هێرشێكى وشكانى ئه‌نجام نادرێت و ته‌واو زانیارییه‌كانى پێوه‌ندیدار به ناردنى 120 هه‌زار سه‌رباز له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
له هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق ته‌نیا وڵاتانى كه‌نداو هاوكار بوون، زۆرێك له وڵاتانى ناوچه‌كه له‌دژى هه‌ڵمه‌ته‌كه بوون، به‌تایبه‌تى توركیا هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانى ناتۆیه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا ئه‌مجاره‌یش بۆ لێدانى ئێران رووبه‌ڕووى ناڕه‌زایى دراوسێكانى ئێران ببێته‌وه. سه‌باره‌ت به عێراقیش بارودۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌بێت.
ئه‌مه‌ریكا له لێدانى عێراق پێشیلى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كرد بۆیه پرۆسه‌كه‌ى به داگیركردنى عێراق ناوبرد، له‌وانه‌یه ئه‌مجاره‌یش هه‌مان ره‌فتار دووباره بكاته‌وه، به‌ڵام به‌ر له‌وه پێویستى به دانووستاندنى زۆرتر هه‌یه.
دوور له كوردستان كه‌نداو سه‌ڕى رمه‌كه ده‌بێت
به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌توانرێت بگوترێت ئه‌م جه‌نگه كاتى ده‌وێ تا ئاماده‌كاریى بۆ ده‌كرێت. ئه‌گه‌ریش رووبدات ئه‌وا گۆڕه‌پانه‌كه‌ى كه‌ندواى عه‌ره‌بى ده‌بێت و سه‌رى رمه‌كه‌یش چه‌ند وڵاتێكى كه‌نداو ده‌بن، ئه‌گه‌ریش وا بێت ئه‌وا هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كه راسته‌وخۆ ناكه‌ونه به‌ر هێرشه‌كان به‌ڵكو لێكه‌وته ئابوورى و سیاسیه‌كان كاریگه‌ر ده‌بن.