ئاکام ئۆزێن گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ى بڵاو ده‌كاته‌وه‌

:: PM:06:33:15/05/2019 ‌
گۆرانیبێژى لاوى كورد ئاکام ئۆزێن له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاشكراى كردووه‌ كه‌ بەمنزیکانە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "بۆ ساتێك" بڵاو دەکاتەوە.

ئاکام ئۆزێن له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له‌باره‌ى به‌رهه‌مه‌ تازه‌كه‌یه‌وه‌ نووسیویه‌تى، "ئەمە نوێترین کاری هونەریمە کە میلۆدییەکەی خۆم دامناوە و لە تێکستی نزار ناشادە، کاری ئەرەنجمێنتی لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە بۆ کراوە و ئەحمەد رەمەزان کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە".

ئاکام ئۆزێن ساڵی 1997 لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، 2016 دەستی بە کاری هونەری کردووە، قوتابى مقامات بووە لای بێژەن جەزا و بەشداری چەندان کۆنسێرتی کردووە، وەک کۆنسێرتی تیپی مۆسیقای سلێمانی، ئێسته‌ کار بۆ بەرهەمێکی تر دەکات کە لە تێکست و ئاوازی زانست مەحموودە.


وشە - محەمەد میران