له كارێكی نوێ‌دا كۆمپانیای لینۆڤۆی چینی جیاوازترین لاپتۆپی دروست كرد كه شێوه و دیزاینه‌كه‌ی وه‌ك تابلێتێكی چه‌ماوه وایه كه شاشه‌كه‌ی له ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌نوشتێته‌وه ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگای سه‌رسامی خه‌ڵكی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین و جیاوازترین لاپ‌تۆپ ده‌كات كه لینۆڤۆ دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای لینۆڤۆ له نوێترین كاری‌دا ناوازه‌ترین لاپتۆپی خسته بازاڕه‌وه كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی هه‌یه و هیچ كۆمپانیایه‌كی تر به‌كارینه‌هێناوه له دروست كردنی لاپتۆپدا ئه‌ویش چه‌مانه‌وه‌ی شاشه‌یه.
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه كه ئه‌م لاپتۆپه كیبۆردی ده‌ره‌كی بۆ داده‌نرێت، چونكه شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی لاپتۆپه‌كه خۆیه‌تی و 13.3 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی FULL HD و پاترییه‌كی به‌هێز كه ته‌واوی رۆژ توانای خۆڕاگری هه‌یه، له‌م چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه زیاتر لینۆڤۆ هیچی تری ئاشكرا نه‌كردووه.
لینۆڤۆ كۆمپانیایه‌كی چینی به‌ناوبانگه كه له یه‌كی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1984 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندازیاری به‌ناوبانگ "لیو چوانژی" كه ئۆفیسی سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" له چین، كۆمپانیای لینۆڤۆ له سه‌ره‌تا دامه‌زراندنییه‌وه داهاتێكی یه‌كجار زۆری نه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له 2000 كانه‌وه به‌رهه‌می ناوازه‌ی خسته بازاڕه‌وه داهاتی هه‌رساڵێكی بوو به یه‌ك ملیار زیاتر.