دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا ئاماده‌نه‌بوو كارتی نیشتمانی بداته نزیكه‌ی 400 هه‌زار هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم و عێراق لیژنه‌یان پێكهێنا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێ، لیژنه‌كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كردووه.
لیوا هێرش ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تۆماری لاوه‌كى تۆماركرابوون و له تۆماری گشتی به‌غدا ناویان نه‌بوو، به‌غدا ڕه‌زامه‌ندی نیشان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی كارتی نیشتمانی ده‌ربهێنن.
زیاتر گوتی، دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا ئاماده نه‌بوو كارتی نیشتمانی بۆ نزیكه‌ی 400 هه‌زار هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكات، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه گفتوگۆیان كردووه و كێشه‌كه چاره ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، ئه‌و هاووڵاتییانه له پێدانی پێناسی باری شارستانی و ڕه‌گه‌زنامه هیچ گرفتیان نه‌بووه له ساڵانی ڕابردوو، به‌ڵام بۆ پێدانی كارتی نیشتمانی به‌غدا ئه‌و گرفته‌ی دروستكردبوو، ئێسته له ڕێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌وه ئه‌و كێشانه‌ی كه به‌غدا هه‌یبوو له تۆماری ئه‌و هاووڵاتییانه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه چاره‌سه‌ر كراون و كێشه‌كه چاره‌سه‌ركراوه و ئه‌وانیش ده‌توانن كارتی نیشتمانی ده‌ربهێنن.
ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان له‌كاتی ئاواره‌بوون و دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ناویان تۆمار نه‌كرابوو، به‌غدایش به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ناویان له تۆماری گشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق نییه ئاماده‌نه‌بوو كارتی نیشتمانیان بۆ ده‌ربكات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی