به‌ر له‌وه‌ی زه‌ریای هێمن شه‌پۆله‌كانی به‌هێز و كاریگه‌ر ببن و به ته‌واوی وشكایی نێوان كیشوه‌ری ئه‌فریقا و ئاسیا و ئوسترالیا دابپۆشێ، خه‌ڵكێكی زۆر له كیشوه‌ری لیمۆریا ده‌ژیان له سه‌رده‌مێكی پڕ له خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی زۆر زیاتر له‌وه‌ی ئێسته مرۆڤ ده‌ستی خستووه، به‌ڵام ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی له‌و ناوچه‌یه بوونی هه‌بوو، هه‌مووی كه‌وته ژێر ئاو و ته‌نیا ژماره‌یه‌كی زۆر دوورگه‌ی لێ مایه‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ هزرت ئه‌و بابه‌ته به دروستی وه‌ربگرێت، ته‌نیا بیر له‌وه بكه‌وه، كه بۆچی خه‌ڵكی ته‌واوی دوورگه‌كانی ناو زه‌ریاكه به یه‌ك زمان قسه ده‌كه‌ن و یه‌ك كولتوور و یه‌ك ڕابردوویان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییه‌كانیش هه‌مان چیرۆك و باوه‌ڕ و بیركردنه‌وه‌یان هه‌یه، ئه‌م زمان و كولتوور چۆن گوێزرایه‌وه، له كاتێكدا له سه‌رده‌می زوو مرۆڤ ئه‌وه‌ی هه‌یبوو بۆ ڕۆیشتن به ناو زه‌ریا و ده‌ریاكان ته‌نیا به‌له‌مێكی بچووك و درێژكۆڵه بوو كه نه‌یده‌توانی سه‌دان میل و كیلۆمه‌تری نێوان دوورگه‌كان ببڕێت.
نیوزله‌ندا به‌شێكی گرنگی كیشوه‌ری
لیمۆریا بوو، ته‌واوی دوورگه‌كانی ناو زه‌ریا له باكوره‌وه تا باشووری گۆی زه‌وی كیشوه‌رێكی گه‌وره و زه‌به‌لاح و فره‌وان بوون، هه‌موویشیان یه‌ك چیرۆك و یه‌ك ڕابردوو زمانیان هه‌یه، له هه‌موویشی گرنگتر DNAی هه‌موویان وه‌كو یه‌كه و زانست سه‌لماندوویه‌تی كه هه‌موویان یه‌ك ڕیشه‌یان هه‌یه و یه‌ك كۆمه‌ڵگاكان.
پێشتر ئه‌مه ته‌نیا وه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌ك باسی لێوه ده‌كرا له هیندستان، كاتێك له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م نووسه‌ر فڕه‌نسی جاك لیۆت ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی نووسیوییه‌وه و له میدیاكانی ئه‌و سه‌رده‌مه بڵاوبووه‌وه و هه‌موو خه‌ڵكی به سه‌رسڕمانییه‌وه خوێندیانه‌وه و پرسیار و گفتوگۆی زۆری به دوای خۆی دا هێنا.
چیرۆكه‌كه باسی له‌وه ده‌كرد، كه كیشوه‌رێكی یه‌كجار مه‌زن و گه‌وره له زه‌ریای هێمن بوونی هه‌بووه و زه‌وی هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه لكاوه و هیچ زه‌ریایه‌ك بوونی نه‌بووه و ته‌نیا ڕووبار و ده‌ریا بوونیان هه‌بووه و مه‌ودای نێوان وشكاییه‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره و فره‌وان نه‌بووه و سێ به‌شی گۆی زه‌وی زه‌ریا نه‌بووه و به ئاو دانه‌پۆشراوه، به‌ر له هه‌زاران ساڵ چینه جیا جیاكانی خاكی ئه‌و كیشوه‌ره به‌هۆی بوركان ته‌قیونه‌ته‌وه و سه‌رجه‌میان كه‌وتوونه‌ته ژێر ئاوه‌وه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه دوورگه‌ی مه‌دغشقه‌ر و سریلانكا و سۆمه‌تر و جاوه و بۆرنیو بووه، هه‌روه‌ها ئوسترالیا و نیوزله‌ندای ئێسته‌یش ماونه‌ته‌وه، دانیشتووانی دوورگه‌ی ئیستر هه‌مان چیرۆك بۆ منداڵه‌كانیان ده‌گێڕنه‌وه، كه باوانیان هه‌زاران ساڵ به‌ر له ئێسته زۆربه‌یان كه‌وتوونه‌ته ژێر ئاوه‌وه و خنكاون.
كیشوه‌ره‌كه له ڕۆژئاواوه دوورگه‌ی مه‌دغشقه‌ر بووه، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ئوسترالیا و نیوزله‌ندا و له باكوره‌وه هیند و سریلانكا و له باشووره‌وه‌یش زه‌ریا بووه و به‌ره‌و جه‌مسه‌ری باشوور كشاوه.
كاتێك زانایان به دوای ئه‌و چیرۆكه ئه‌فسانه‌یه كه‌وتن و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له ناوچه‌كه كرد، بۆیان ڕوون بووه‌وه كه ئه‌مه ته‌نیا ئه‌فسانه نییه، به‌ڵكوو ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره، له 1946 زانایان پاشماوه‌ی ته‌رمی خه‌ڵكێكی زۆریان له ناوه‌ڕاستی زه‌ریای هێمن له نێوان ئه‌فریقا و ئوسترالیا دۆزییه‌وه، جیا له‌وه سه‌كۆی گه‌وره‌ی دارینیان له ژێر ده‌ریا دۆزییه‌وه كه ته‌مه‌نی بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕایه‌وه و به ته‌واوی هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ستكردنی مرۆڤه نه‌ك سروشت، بۆیه زانایانی به‌شدار له هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و پشكنین باوه‌ڕیان به چیرۆكه‌كه هێنا و به به‌ڵگه‌ی زانستییه‌وه سه‌لماندیان كه كیشوه‌ره‌كه ناوی لیمۆریا بووه و خه‌ڵكه‌كه‌یشی به ناوی "م‌و" ناسرابوون.
له 1965 و 1966 كه‌شتی توێژینه‌وه‌ی ئه‌نتۆن بڕاون، به سه‌رپه‌رشتی رۆبه‌رت مینزی سه‌رۆكی به‌شی زانستی زه‌ریاكان له زانكۆی دیوك له قوڵی دوو هه‌زار مه‌تر و له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی كایاو و دۆڵی میلن، توانیان شوێنه‌وای شارێكی گه‌وره‌ی ژێرئاوكه‌وتوو بدۆزنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا چه‌ندان ته‌خته‌به‌ردی نووسراویان به خه‌تی هێرۆگلیفی له ژێر ئاو هێنایه ده‌ره‌وه.
دواتر هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له زه‌ریای هێمن به‌رده‌وامیان هه‌بوو و سه‌دان پارچه‌ی شوێنه‌واری و تابڵۆ و شوێنی گه‌وره شار له ژێر زه‌ریا دۆزرانه‌وه و هه‌مووان دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه هه‌زاران ساڵ به‌ر له ئێسته ناوچه‌كه وشكاییه‌كی گه‌وره‌ی و فره‌وان لێ بووه و خه‌ڵكێكی زۆری له‌سه‌ر ژیاوه و ناوچه‌كه هێنده خۆش و دڵگیر بووه، كه زانایان ناویان ناوه به هه‌شت و یۆتۆپیای سه‌ر زه‌وی.
تا ئێسته‌یش وه‌ڵامێكی ڕوون بۆ ئه‌وه نییه، كه چۆن چۆنی و بۆچی ئه‌و كیشوه‌ره كه‌وته ژێر ئاوه‌وه و چی ڕووی دا، له 20ی ئۆكتۆبه‌ری 1912 د.پۆل شلیمان له شاری لاسا و له په‌رستگایه‌كی بودییه‌كان تێكستێكی كلدانی دۆزییه‌وه كه دوای وه‌رگێڕانی دنیای شۆك كرد، له تێكسته‌كه هاتووه، كاتێك ئه‌ستێره‌كان كه‌وتنه خواره‌وه، حه‌وت شانشینه مه‌زنه‌كه‌یان كه ده‌رگاكانیان له زێڕ دروست كرابوو و په‌رستگاكانیان زۆر مه‌زن بوون، به گه‌رده‌لوولێك وه‌ك گه‌ڵانی دار شانشینه‌كانیان وه‌راندن و ئێسته له‌و ناوچه‌یه ته‌نیا زه‌ریا و ئاسمان ده‌بینین.
تا ئێسته‌یش زانایان له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و كیشوه‌ر ده‌كۆڵنه‌وه و كۆتایی نه‌هاتووه و سه‌دان تیمی جیا جیای وڵاتان له‌باره‌ی ئه‌و كیشوه‌ره و شوێنه‌واره‌كانی له ژێر ده‌ریا و چۆنیه‌تی ژیان و شارستانیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌یانه‌وێ ڕاستی و زانیاری زیاتر ده‌ست بخه‌ن و ڕاستییه‌كه بۆ جیهان ئاشكرا بكه‌ن.