خۆپێشاندانێكی لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له نه‌جه‌ف توندوتیژی و گرژی لێ كه‌وته‌وه، به‌وهۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 14ی تریش برینداربوون.
دوو ڕۆژ به‌ر له ئێسته موقته‌دا سه‌در داوای له لایه‌نگرانی كرد، بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و دژی گه‌نده‌ڵكاران خۆپێشاندان بكه‌ن، ڕێ نه‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی سامانی گشتی ده‌دزن به ئاسایی بسووڕێنه‌وه و بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن، ناوه‌ندی بازرگانی گه‌وره گه‌وره له پارێزگا جیا جیاكان دروست بكه‌ن.
بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواكه‌ی موقته‌دا سه‌در ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌م خه‌ڵكی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له به‌رده‌م ناوه‌ندێكی بازرگانی
نه‌جه‌ف كۆ بوونه‌وه، به‌وهۆیه‌وه گرژی و ناكۆكی له نێوان خوان ناوه‌نده بازرگانییه‌كه و خۆپێشانده‌ران دروست بوو، له ئه‌نجام دا كوژراو و برینداری زۆری لێ كه‌وته‌وه.
هێزه‌كانی ته‌ناهی خێرا گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه بۆ كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگری كردن له ته‌قه‌كردن له یه‌كتر، به‌ڵام دۆخه‌كه په‌ره‌ی سه‌ندبوو و دامركاندنه‌وه‌ی كاتێكی زۆری ده‌خواست، هاوكات تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به په‌له گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌سبه‌جی ته‌رمی كوژراوانیان بۆ پزیشكی دادوه‌ری و برینداره‌كانیشیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاره‌كه گواسته‌وه.