ماوه‌یه‌كه میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه حكوومه‌تی عێراق له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕووسی، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و مۆسكۆ سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی "S 400" به عێراق بفرۆشێت، به‌ڵام گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عێراق له لێدوانێكدا گوتی، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه باس له كڕینی ئێس 400ی ڕووسی له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌كه‌ن، باڵوێزی عێراقیش له مۆسكۆ له ڕۆژانی ڕابردوو له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
دزه‌كردنی ئه‌و زانیارییه له‌لایه‌ن میدیاكانی ڕووسیاوه بوو، كه زۆرینه‌یان هه‌واڵه‌كه و ورده‌كارییان بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌غدا تا ئێسته پشتڕاستی نه‌كردووه‌ته‌وه و بگره ڕه‌تیشی ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری میدیاكانی ڕووسیا، به‌غدا بڕیاری كڕینی سیسته‌مه مووشه‌كیه‌كه‌ی داوه و حه‌یده‌ر هادی باڵوێزی عێراق له مۆسكۆ خه‌ریكی گفتوگۆ و دانوستاندنه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕووسی.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، عێراق و وڵاتانی تری ئاگادار كرده‌وه، كه دووركه‌ونه‌وه له گرێبه‌ستی كڕینی مووشه‌ك و چه‌كی ڕووسی، چونكه به‌مشێوه‌یه ده‌چنه ژێر باری یاسای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی سزاكان و سزای قورس به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه ده‌سه‌پێنرێت.