سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا واژووی له‌سه‌ر فه‌رمانێك كرد بۆ ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له سه‌رتاسه‌ری وڵات، ته‌واوی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكایش له ڕێی ئه‌و فه‌رمانه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێن له به‌كارهێنانی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و پێوه‌ندیكردن كه دروستكراوی كۆمپانیاكانی تر بن كه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گورزێكی یه‌كجار گه‌وره و كوشنده به‌ر به كۆمپانیای هواوی تهكنهلۆجیزی چینی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی جه‌نی ئابووری نێوان په‌كین و واوشنتنهوه دێ.
پێشبینی ده‌كرێ له تۆڵه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا چینیش هه‌نگاوی وه‌ڵامدانه‌وه بگرێته‌به‌ر و گرژی و كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ڕوو له زیادبوون بكه‌ن.
كۆشكی سپی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، هۆكاری گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه زۆرێك له وڵاتان و نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا كۆمپانیاكان بۆ دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌كارده‌هێنن و ده‌یانه‌وێ ورده‌كاری و زانیاری له‌باره‌ی ژێرخانی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌مه‌ریكا له بواری میدیا و پێوه‌ندییه‌كان به ڕوونی بزانن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
ئاماژه‌ی دا، واشنتن سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه قه‌ده‌غه ده‌كات و ئه‌و كۆمپانیا ئهمهریكیانهیش كه كاڵای كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌كارده‌هێنن قه‌ده‌غه ده‌كرێن و سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.