شاره‌وانی: ئه‌و زبڵه له ژێر خاك تێكه‌ڵی ئاوی ژێرزه‌وی ببێت ژه‌هراوی ده‌كات.
هه‌موو ڕۆژێك خه‌ڵكی هه‌ولێر زیاتر له دوو هه‌زار و ٥٠٠ تۆن زبڵیان هه‌یه، له وڵاتان كه ڕێژه‌ی زۆری دووباره به‌كار ده‌هێنرێته‌وه و ئه‌وه‌ی تریش به سووتاندنی كاره‌با یان ئاوی گه‌رمی ماڵانی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، دواتر خۆڵێكی كه‌می ژێرخاك ده‌كرێت، به‌ڵام له هه‌ولێر به خه‌رجی ملیاران دینار هه‌مووی ژێر خاك ده‌كرێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی كارگه‌ی به‌رهه‌مێنانی زبڵ بین، هه‌ریه‌كه‌مان ڕۆژانه زیاتر له دوو كیلۆ زبڵ پێشكه‌شی ژینگه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام ته‌نه‌كه‌ی زبڵی به‌رده‌م ماڵه‌كانمان پڕ له زبڵن و له‌سه‌ریان ده‌ڕژێت، ڕۆژانه به‌تاڵ ده‌كرێن و جارێكی تر پڕ ده‌بنه‌وه، زۆریان له‌به‌ر پڕی نیوه‌ی سه‌ره‌كه‌یان كراوه‌ته‌وه و نایلۆن و زبڵ سه‌ریان ده‌رهێناوه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی خۆڵڕێژ كۆیان نه‌كاته‌وه، قه‌ڵایه‌كی زبڵ له كۆڵانه‌كان هه‌ڵده‌درێته‌وه و ڕێگی ده‌رچوون نامێنێته‌وه.
سه‌رت ده‌سوڕمێنێت له‌و هه‌موو زبڵه و تێكه‌ڵییان ده‌تتاسێنێ، ئه‌گه‌ر ته‌نه‌كه‌یه‌كی خۆڵ هه‌ڵبده‌یته‌وه، هه‌ر له شووشه و نایلۆن و پلاستیك و ته‌نه‌كه و قوماشه‌وه بگره تا ده‌گاته خواردن و ده‌رمان و پاتری و جۆره‌ها ماده‌ی ته‌ڕ و وشك و جیاواز و دوور له یه‌ك تێكه‌ڵی یه‌كتر بوونه، ئه‌وه بێجگه له‌وانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و له په‌نجه‌ره‌ی ئۆتۆمبێله‌وه فڕێیان ده‌ده‌ین.
به‌رهه‌می هه‌موومان ڕۆژانه زیاتر له دوو هه‌زار و ٥٠٠ تۆنه و له ڕێی هه‌شت كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ته‌وه كۆ ده‌كرێنه‌وه و له وێستگه‌یه‌كی ناوه‌ندی و به كه‌پسێكی ١٠ تۆنی، ده‌برێته زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه و ژێرخاك ده‌كرێت. به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، دوو ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دینار له‌بری كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی زبڵه‌كانی هه‌ولێر به‌و كۆمپانیایانه ده‌درێت.
زبڵی ژێرخاككراو پاش پێنج مانگ شی ده‌بێته‌وه و بۆگه‌ن ده‌كات، دواتر غازی میسانی لێ ده‌رده‌چێت و به كه‌لێن و درزه‌كانی خاكدا به‌رز ده‌بێته‌وه، كاتێكیش له‌گه‌ڵ ئۆكسجین تێكه‌ڵ ده‌بێت ئاگر ده‌گرێت، بۆیه پێشتر چه‌ندان جار ئاگر له زبڵخانه‌ی كانی قرژاڵه كه‌وتووه‌ته‌وه و جارێكیش شۆفڵێكی شاره‌وانی ده‌كاته خه‌ڵووز.
ئه‌ندازیار فه‌رمان خه‌لیل مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی هه‌ولێر، بۆ "وشه" ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ماوه‌ی ساڵێكه ده‌رچوونی غازی میسان له زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه و گڕگرتنی چاره‌سه‌ر كراوه، به‌وه‌ی هه‌ستاون به لێدانی كۆمه‌ڵێك بیری تایبه‌ت، كه ژێره‌وه‌یان كونكونه و له ژێره‌وه به بۆڕی غازه‌كه‌یان كۆ ده‌كرێته‌وه و له سه‌ره‌وه ده‌سووتێنرێت و كاریگه‌ری نه‌رێنی ژینگه‌یی به ئاستێكی یه‌كجار زۆر كه‌م كردووه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ی خه‌لیل "ئه‌و رێگه‌یه به‌پێی توێژینه‌وه ٨٠%ی زیانه‌كانی پیسكردنی هه‌وای به به‌راوردی جاران نه‌هێشتووه و دوای داپۆشینی زبڵه‌كه خاكه‌كه‌ی كراوه به سه‌وزایی.
زیاتر ده‌ڵێ "ئه‌وه‌ی ئێسته‌یش هه‌یه ته‌واو ته‌ندروست نییه و پێویسته به‌ر له‌وه‌ی زبڵ له چاڵ بكرێت، ژێره‌كه‌ی به ڕایه‌خی تایبه‌ت و چین چین ڕووپۆش بكرێت، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌وه‌ی بۆ ناكرێت و ڕاسته‌وخۆ ژێرخاك ده‌كرێت و ئاو و لیقییه‌كه‌ی ده‌چێته ژێرخاك و كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ كشتوكاڵ و زه‌وی هه‌یه و ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵی ئاوی ژێر زه‌وی ببێت، ژه‌هراوی ده‌كات".
هه‌ولێر كه پێویستی زۆری به ڕیسایكله و خه‌ون به بوونی ده‌بینێت، ئه‌ندازیار فه‌رمان خه‌لیل مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی هه‌ولێر ده‌ڵێت، "نزیكه‌ی ساڵێكه گرێبه‌ستی دروستكردنی ڕیسایكل كراوه و شوێنی بۆ ته‌رخان كراوه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك گرفتی یاساییه‌وه تا ئێسته ده‌ستبه‌كار نه‌بووه، هه‌ركات ده‌ست به ڕۆنانی بكرێت له ماوه‌ی نۆ مانگ ته‌واو ده‌بێت، ئومێد ده‌كه‌ین سه‌ره‌تای ساڵی نوێ هه‌ولێر ڕیسایكلینی خۆی هه‌بێت".
زبڵی هه‌ولێر كه تێكه‌ڵه‌یه‌كی به‌سه‌ریه‌كدا ترشاوه، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی شاره‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "هه‌ر كاتێك ریسایكلین ڕۆنرا، ده‌ست ده‌كه‌ین به جیاكردنه‌وه‌ی زبڵ له سه‌رچاوه‌كانه‌وه بۆ دووباره دروستكردنه‌وه‌یان".
ئێسته هه‌موو ڕۆژێك دانیشتووانی هه‌ولێر دوو هه‌زار و 500 تۆن زبڵ پێشكه‌شی ژینگه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ڕۆژ به ڕۆژیش شوێنێكی به‌رفراوان زه‌وی له زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه به‌و زبڵه داگیر ده‌كرێت.
زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه كه به دووری ١٧ كیلۆمه‌تر و ڕووبه‌ری ٢٠٠ دۆنمی نیمچه هێلكه‌یی، له ڕۆژئاوای شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، له ساڵی 2003وه ١٠ تا ١٥ مه‌تری ئاسۆیی زبڵی تێدا ژێرخاك كراوه.
ژێر خاككردنی هه‌موو زبڵه‌كان له كاتێكدایه به‌پێی ستانداردی جیهانی، ده‌بێت ته‌نیا %20ی پاشماوه دابپۆشرێت و %80 ـه‌كه‌ی تری ڕیسایكل بكرێته‌وه، به‌ڵام له زۆر وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئه‌و مادانه‌ی كه‌ڵكی دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌یان نییه، ده‌سووتێنرێن و كاره‌بای لێ به‌رهه‌م دێنن، به‌وه‌یش له هه‌موو زبڵه‌كانیان ته‌نیا بڕێكی كه‌م له خۆڵه‌مێش ژێرخاك ده‌كرێت.
وشه/ چواس خالید