كه‌مێك پێش ئێسته فڕۆکە جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆ دووهه‌مجار له
مانگى ره‌مه‌زان دا چیاى كوره‌ژارى سه‌ر به شاره‌دێی شیلادزێیان بۆردومان كرد، سووڕانەوەی
فڕۆکەکان بەسەر ناوچەکەدا تا ئێسته بەردەوامە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شیلادزێ به "وشه"ى راگه‌یاند، كه‌مێك
پێش ئێسته به پاساوى بوونى بنكه و باره‌گاى پارتى كرێكارانى كوردستان فڕۆکە جه‌نگییه‌كانى
توركیا به خەستی چیاى كوره‌ژارىیان بۆردومان كرد.
زیاتر روونی دەکاتەوە، به‌هۆى ئه‌وه‌ی سووڕانه‌وه‌ى فڕۆکە‌كان به‌رده‌وامه،
تا ئێسته زیانه‌كان نه‌زانراوه، به‌ڵام خەڵكى ناوچه‌كه كه‌وتونه‌ته دڵه‌ڕاوكێ،
لەبەر ئەوەی بۆردومانه‌كه كه‌متر له دوو كیلۆمه‌تر له ناوچه ئاوه‌دانییه‌كان دوورە
و پێشتریش ناوچه‌كه بۆردومانكراوه و قوربانى هه‌بووه.
بۆردومانى ئه‌مرۆى فڕۆکە‌كانی تورکیا له‌كاتێكدایه كه دوێنێ فڕۆکە‌یه‌كى
هه‌واڵگرى توركیا له سنوورى شاره‌دێی سه‌رسه‌نگ كه‌وته خواره‌وه و دواتر توركیا
بۆردومانى ناوچەکەی بە چڕی دەست پی کرد، ئەوە دووه‌مجار چیاى كوره‌ژار بۆردومان
دەکریت و 14مین جارە سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدى له مانگى ره‌مه‌زان دا دەکەوێتە
بەر بۆردومانەکانی تورکیا و 43یەمین جاریشە له‌م ساڵ دا فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەکە
بۆردومان دەکەن.
وشە/ شیلادزێ